سێ‌شه‌مه 

12 خاکه‌لێوه‌2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەڵوێستی سازمانی خەبات لە پەیوەند بە ئاژاوەگێریەكانی ڕژیمی ئێران لە شاری ورمێ‌

هەڵوێستی سازمانی خەبات لە پەیوەند بە ئاژاوەگێریەكانی ڕژیمی ئێران لە شاری ورمێ‌
سازمانی خەبات

 

وەك ئاشكرایە گەلی كوردو گەلی ئازەری دەیان ساڵە لە شاری ورمێ‌ و دەوروبەری و چەندین شارو ناوچەی دیكە كوردستانی ئێران پێكەوە بە ئاشتیانە دەژین و كەمترین بەریەك كەوتن و كێشەیان هەبووەو تەنانەت خزمایەتی و پەیوەندی كۆمەڵایەتی و هاوكاری لە نێوانیاندا هەبووە، ئەگەر كێشەو بەریەك كەوتن لە نێوان گەلی كورد و گەلی ئازەری لە ناوچەكانی كوردستانی ئێران هاتبێتە ئاراوە، بێگومان حكومەت و دەسەڵاتدارە دیكتاتۆرەكان لە ئێران هاندەری سەرەكی ئەو ناكۆكیانە بوون. دیارە لەم ساڵانەی دواییش دا چەند لایەن و كەسی ئیحساسی و بێ‌ بەراورد لە كوردستاندا هەوڵیان داوە ئەو بەریەك كەوتنە دروستكراوەی لە لایەن ڕژیمە دەسەڵاتدارەكان لە ئێران، بە تایبەت ڕژیمی ئاخوندی لە نێوان گەلی كوردو گەلی ئازەری لە كوردستانی ئێراندا بە قازانجی حیزبی و تاكەكەسی خۆیان بەكار بێنن.
لە دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ڕۆژی سێشمەممە ۲۸ی ڕەشەمە ۱۴۰۳، لە لایەن هاونیشتمانیانی كوردو تەنانەت ژمارەیەك لە ئازەریەكان لە شاری ورمێ‌، دەست و پەیوەندەكانی ڕژیم و ناوەندە ئەمنیەتتیەكانی دەسەڵاتی ئێران بە كەڵك وەرگرتن لە هەستی نەتەوەیی و مەزهەبی خەڵكی ئازەری، ڕێوڕەسمی یادی ماتەمگێڕی بۆ ئیمامی عەلی بكەنە هۆیەك بۆ هێرش كردنە سەر گەلی كوردو دروست كردنی كێشەو ناوكۆكی لە شاری ورمێ‌ و دەوروبەریدا.
لەگەڵ هەوڵە گلاوەكانی دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ ناكۆكی و ئاژاوەگێڕی و دروست كردنی شەر لە نێوان دوو نەتەوەی كوردو ئازەری، بە داخەوە چەند لایەن و كەسی كورد بە هەڵوێستی ئیحساسی و بەراوردو هەڵسەنگاندنی نادروست بە مەبەستی خۆ دەرخستن و گەیشتن بە ئامانجی خۆیان، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بوونە هۆی تەشەنە كردنی كێشەو ناكۆكی لە شاری ورمێ‌ و دەوروبەری.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لەگەڵ مەحكوم كردنی هەڵوێستی دژمنانەو بێ ڕێزی كردنی دەسەڵاتدارانی ڕژیم و دەست و پێوەندەكانی بە گەلی كورد لە شاری ورمێ‌ و هەوڵەكان بۆ شەڕو ناكۆكی لە نێوان گەلی كوردو گەلی ئازاەری(تورك)، داوا لە هاونیشتمانیانی كوردو گەلی ئازەری دەكات بە حەوانەوەو ڕێزگرتن لە بیرو بۆچونی یەكتر، پیلانەكانی ڕژیمی ئاخوندی پوچەڵ بكەنەوەو وەك هەمیشە بە ڕێزگرتن و حەوانەوەی ئاشتیانە كوردستانی ئێران و دانیشتوانی لە كێشەو ناكۆكی و ئاژاوە دوور بخەنەوە.

 

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی
۴ی خاكەلێوەی ۱۴۰۴ كۆچی خۆری

8 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەڵوێستی سازمانی خەبات لە پەیوەند بە ئاژاوەگێریەكانی ڕژیمی ئێران لە شاری ورمێ‌

هەڵوێستی سازمانی خەبات لە پەیوەند بە ئاژاوەگێریەكانی ڕژیمی ئێران لە شاری ورمێ‌

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران