ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 04/04/2025 لە سەر بانگهێشتی فەرمی پارتی سۆسیالیستی سویس ( SP ) کۆمیتەی سویسی سازمانی خەباتی کوردستان ئێران بەشداری کرد لە کۆبوونەوەیەکی گشتی لە پارلەمانی وڵاتی سویس بە بەڕێوەبەری پارتی سۆسیالیستی سویس . شایانی باسە نوێنەرایەتی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کورد لە وڵاتی سویس بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بون . ئامانج لە پێکهێنانی ئەو کۆبونەوەیە لە لایەن پارتی سۆسیالیستی سویس ( SP ) سەرتا گەشتێک بە ناو بینای پەرلەمانی سویس و ناساندنی هیماو سونبولیەکانی ناو پارلەمان و هەر وەها باس کردنی کورتەێک لە مێژوی پێکهێنانی ئەو پارلەمانە بوو. پاشان تاوتوێ کردنی پرسی کورد و چۆنێەتی لێکنزیکبوونەوە و هاوکاری کردنی پارتی سۆسیالیستی سویس ( SP ) بۆ نوێنەرایەتیی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە وڵاتی سویس ، تەوەرێکی گرینگی ئەو کۆبوونەوەیە بوو. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئازاد حوسین زادە بەرپرسی کۆمیتەی سویسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران چەند پرسێکی گرینگی تایبەت بە مێژووی کورد و هەروەها کارکردن بوو سڕینەوەی پەیمانە شوومەکەی لۆزان هێنایە بەرباس . بەڕێز Cédric Wermuth بەرپرسی فراکسیۆنی پارتی سۆسیالیست(SP) لە پاڕلمانی سویس بەڕێز خاتوو Sinem Gökcen بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی سۆسیالیست SP پێکهێنەرانی ئەو کۆبونەوەیە بون و بەگەرمی بەخێرهاتن و سپاسی بەشداربووانیان کرد.