ڕۆژی ٢٢ی خاکه‌لێوه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به ١١ی ئاپریلی ٢٠٢٥ ئه‌ندامانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌شاری بێرلین به‌شداریان له گردبونه‌وه‌یه‌ک کرد که، له‌لایه‌ن سازمانی موجاهیدنی خه‌ڵق و ئێرانیانی ئازاده‌وه دژ به به‌رده‌وامی حوکمی ئیعدامه‌کان له ئێران‌دا و به‌تایبه‌ت حوکمی ئیعدامی چوار هاووڵاتی ئاینی ڕێکخرابوو. ئه‌م چالاکیه‌دا به دانانی مێزی کتێب و نیشاندانەوەی وێنەی شەهیدان بەرامبەر حوکمی ئێعدامی زیندانانی سیاسی لەلایەن دادگای خامنەیی و هه‌روه‌ها پێشکه‌شکردنی وتار و به‌یاننامه بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عات درێژه‌ی کێشا.
شایانی باسه به‌ڕێز خاتوو هێلین مه‌ولودی له‌و گردبونه‌وه‌دا په‌یامی کومیته‌ی ئه‌ڵمانی سازمانی خه‌باتی خوێنده‌وه. به‌ڕێزیان وێڕای ئاماژه‌دان به جنایه‌ته‌کانی ڕژیمی ئاخوندی له‌دژی خه‌ڵکی ئێران و خه‌ڵکی کوردستان ڕای گه‌یاند که خه‌ڵکی ئێران هه‌رگیز له تاوانه‌کانی سه‌رانی ڕژیم دژ به‌خه‌ڵکی ئازادیخواز خۆشنابین و خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری ئێران و کوردستان هه‌میشه پشتیوانی که‌سوکاری زیندانیانی سیاسین و ئه‌وان هه‌رگیز به‌ته‌نیا جێ ناهێڵین. سه‌رانی ڕژیم به فشاری زیاتر بۆ سه‌ر خه‌ڵک و ئیعدامکردنی لاوه‌کانمان هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێش بە ڕاپەڕینه جەماوەریه‌کان بگرن. تاکه ڕێگه بۆ کۆتایی هاتنی کوشتن و ئیعدام له‌لایه‌ن ئه‌م ڕژیمه‌وه ئه‌و کاته‌یه که چیتر بەرگەی ڕاپەڕینه جه‌ماوه‌ریه‌کان ناگرن و شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فاشیزم و دیکتاتۆره‌دا سه‌رده‌که‌وێ و ئه‌م ڕژیمه به ته‌واوی ده‌ڕوخێ.
کۆبوونەوەیەدا لە هەموو رێکخراوە مافی مرۆڤ داوا کرا کە دژ بە حۆکمی ئێعدام لە لایەن رژێمی ئاخوندی بە جواب بێن و فشار بخەنە سەر رژێمی دڕندەی ئاخوندی کە حۆکمی ئێعدام لە ئێران رابگرن.