هه‌ر له سه‌ره‌تاوه عه‌لی خامنه‌ئی ڕازی بوو وتوێژ له‌گه‌ڵ ئەمریکادا بکات
ڕیژیمی ئاخوندی و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و له‌رزۆکه‌که‌ی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌ره‌و لاوازی و ڕوخان ده‌ڕوا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئەو ڕژیمه‌ش به‌درێژایی مێژووی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، هه‌وڵیان داوه به‌شێوه‌یه‌کی سیستماتیکی و به به‌کارهێنانی توندوتیژی و تۆقاندن و کوشتن و ئیعدام و سه‌رکوتی خه‌ڵکی ئێران درێژه به‌ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی خۆی بدات. ڕژیمی ئاخوندی چه‌ندین ده‌زگایی تیرۆرستی و هێزی سه‌رکوتگه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی پێک هێناوه که ئه‌رکیان پاراستنی ئه‌و دەسەڵاتە گه‌نده‌ڵه‌یه و له‌و پێناوه‌دا، بێ گوێدانه به‌ها ئینسانیه‌کان و قازانجە باڵاکانی گه‌لانی ئێران، ڕۆژانه و له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و ڕژیمه‌دا، به‌دڕندانه‌ترین شێوه، له ڕێگه‌ی کوشتن و ئیعدام و شکه‌نجه‌و و هه‌روه‌ها برسیکردنی خه‌ڵک و به‌فیڕۆبردنی سه‌روه‌ت و سامانه‌کانیان، پارێزگاری له‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌که‌ن.
ئه‌و ڕژیمه له ڕێگه‌ی سیاسه‌تی چه‌وت و ئاژاوه‌گێڕیی له ناوچه‌که‌دا، پشتیوانی له چه‌ندان گروپ و هێزی تیرۆرستی ده‌کا، که ناوی لێ ناون به‌ره‌ی مقاومەت. ئه‌و گروپانه له هه‌ریه‌ک له سوریا، لبنان،یه‌مه‌ن و عێراق بونیان هه‌یه و بونه سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه‌گێڕی و بشێویی نانه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا. هه‌رچی پاره و داهات و چه‌کی ئه‌م گروپانه هه‌یه له‌لایه‌ن رژیمی ئێرانه‌وه دابین ده‌کرێ و ڕژیم سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک له‌م گروپانه‌دا سه‌رف ده‌کات.
دوای هێرشی چه‌کداری حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل و شه‌ڕی داماڵینی ئیسرایل له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپ و تاقمانه و هه‌روه‌ها ڕوخانی ڕژیمی دیکاتۆری سوریه و هێرشه به‌رده‌وامه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر حوسنیه‌کانی یه‌مه‌ن، ئه‌م به‌ره ئاژاوه‌گێڕه‌ی که ڕژیم سه‌رپه‌رەستی ده‌کات، به‌ره‌و داڕمان و له‌ناوچوون و لاوازی زۆر دەڕوات.
له ده‌وره‌ی یه‌که‌می سەروک کۆماری ترامپ دا له ساڵی ٢٠١٨ ئه‌مریکا بڕیاری دا له پەیمانی نوکلێری بکشێته‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا سزاکان بۆ سه‌ر ئێران و ده‌سه‌ڵاتادارانی ڕژیم زیاد بکات. جیهان له‌و ڕاستیه گه‌یشتوه کە ئەو دەسەڵاتە هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌موو جیهان و پێویسته ئه‌و بواره‌ی پێ نه‌درێ که ئه‌و ڕژیمه چه‌کی ئه‌تۆمی هه‌بێ. هه‌ر بۆیه ئه‌وکات ترامپ پێی وابوو که نابێ ته‌نها له پێناو که‌مکردنه‌وه و زیادنه‌کردنی به‌رهه‌مهێنانی ئۆران‌یۆم، ڕژیم سزاکانی له‌سه‌ر لابچێ، به‌ڵکو ئه‌و ڕژیمه پێویسته به‌ته‌واوی کۆتایی به به‌رهه‌مهێنانی ئوران‌یۆم بێنێت و موشه‌ک و چه‌که بالیستیه‌کانی به‌ته‌واوی له ناو بچن.
ڕاپه‌ڕینه یه‌ک به‌دوای یه‌که‌کانی گه‌لانی ئێران و هه‌ڵکشانی ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کان له ئێران دا، هه‌روه‌ها داڕمانی به‌هایی تمه‌نی ئێرانی، ئەو ڕژیمه‌ی هێنا‌وه‌ته سه‌ر لێواری ڕووخان. پاش ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان و ئێران له شۆڕشی ژینادا، ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ڕژیم بۆ دنیایی ده‌ره‌وه زیاتر ڕوون بۆوه. سه‌رکوتی ئاشکرایی سه‌رانی دەسەڵات و هێزی تروریستی پاسداران و ده‌زگاکانی تریان وای کرد که سه‌رچاوه‌ی داهاتی ده‌ره‌کی ئه‌م گروپانه به‌ته‌واوی بنبڕبکرێ و ئه‌و گروپانه بخرێنه ناو لیستی ترۆری ئه‌مریکا و جیهانه‌وه.
سزا به‌رده‌وامه‌کانی ئه‌مریکا و تێک شکانی هێزی بەناو مقاومه‌تی سه‌ر به‌ڕژیم و هاتنه‌وه سه‌رکاری ترامپ ئه‌و ڕژیمه‌ی تووشی له‌رزۆکی و دڵه‌ڕاوکه‌یه‌کی زۆر کرد، به‌شێوه‌یه‌ک که خۆشیان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که تاکه ڕێگه بۆ ده‌ربازبوون و مانه‌وه‌یان ئه‌وه‌یه که خواست و داواکانی ئه‌مریکا ڕازی بن. ترامپ هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی دووباره ده‌سبه‌کاربوونیه‌وه ڕایگه‌یاند که هیچ ڕێگەیه‌کی دیکه و هیچ شانسێکی دیکه بە ڕژیمی ئێران نادات. ترامپ ڕایگه‌یاند که ده‌بێ سه‌رانی ڕژیم ئاماده‌ی وتوێژبن له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بۆ له‌ناوبردنی ته‌واوی چه‌که‌کانی ڕژیم ئه‌گه‌ر نا له‌ڕێگه‌ی هێرشی سه‌ربازیه‌وه ئه‌و کاره ده‌که‌ن.
له ڕاستی دا ڕژیم هه‌ر زۆر زوو به‌داواکه‌ی ئه‌مریکا ڕازیبوو، به‌ڵام بۆ خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵک وای نیشان دا که ڕازی نیه‌و ناچێته ژێر باری داواکانی ئه‌مریکاوه. ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ شوێنیش دا لێدوانی ئاگرینیان ده‌دا و خودی ئاخوند خامنه‌یی چه‌ندین جار ڕازیبوونی ئه‌و داوایه‌یی وه‌ک خیانه‌ت به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ڕژیم لێک دایه‌وه، به‌ڵام له ناوه‌رۆک دا هه‌روه‌ک ئاماژه‌م پێدا خۆی نوێنه‌ری نارد بۆ عه‌ممان تا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا وتوێژبکات.
له‌ڕاستی دا ڕژیم له‌م ڕێگه‌وه هه‌وڵی به‌ده‌سهێنانی کاتی زیاتره و پێی وایه که ده‌توانێ له‌ڕێگه‌ی ڕازیبوونی به‌شێکی که‌م له داواکانی ترامپ سزاکان و فشاره‌کان بۆ سه‌ر خۆی که‌مکاته‌وه، ئه‌وه له حاڵیک دایه که هه‌ڵوێستی تره‌مپ و دائیره‌که‌ی زۆر ڕوون و ئاشکرایه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه به ڕژیم ناده‌ن که ببێته خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمی و تا له‌ناوبردنی یه‌کجاره‌کی ئه‌و چه‌کانه‌ش به هیچ داوا و خواستێکی رژیمی ئێران ڕازی نابێ.
ئه‌مجاره حکومتی ئێران به‌ره‌و ڕوخانی یه‌کجاره‌کی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه هه‌نگاو ده‌نێ و له ئه‌نجامدا خواستی گه‌لانی ئازادیخوازی ئێران بۆ ڕزگاری له‌ده‌ستی ئه‌م ڕژیمه دێته‌دی.