دایه خه‌دیجه مه‌لایی، دایکی شه‌هید عه‌لی مه‌لایی و کاک محمدی مه‌لایی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و تێکۆشه‌ری سازمانی خه‌بات به‌هۆی سه‌کته‌ی مێشکه‌وه، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠٤ هه‌تاوی له‌شاری بانه ماڵئاوایی له ژیان کرد. دایه خه‌دیجه دایکێکی دڵسۆز، نیشمانپه‌روه‌ر و سازمان خۆشه‌ویست بوو. ئه‌و منداڵه‌کانی به ڕوحی نیشتمانپه‌روه‌ری په‌روه‌رده کردن و شانازیی به‌وه ده‌کرد که دایکی شه‌هیدێکی قاره‌مانی ڕێگه‌ی ڕزگاری نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌یه‌تی و ڕۆڵه‌کانی له ڕێبازی پیرۆزی سازمانی خه‌بات دا تێده‌کۆشن. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که شه‌هید عه‌لی مه‌لایی لە بەهاری ساڵی (1363) دا هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتەوە و دوای ڕاهێنان و بارهێنان، ماوەیەک لە بەشی چاپەمەنی دا کاری کرد. لە بەهاری (1364)چووە ناوڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی شەهید سەید خەلیلەوە. شەهید عەلی مەلایی کە تەمەنی لە 17ساڵ تێنەپەڕی بوو، زۆر ئازا‌و بە جەرگ بوو هەموو دەمێک هەوڵی دەدا کە لە پێشمەرگە ناودارەکان نەمێنێتەوە. شەهید عەلی لاوێکی هێواش و ڕازدار بوو جێی متمانەی شۆڕش بوو. بە دڵ شۆڕش و خەباتی لەناو ڕیزی سازمانی خەباتی خوێناویدا خۆشدەویست. خۆ دودانی نەبوو لە ڕیزی پێشمەرگایەتیدا.
شەهید عەلی لە کاتێک کە ببوە یەکێک لە جێی هیواو هومێدی سازمانی خەبات، بە داخێکی گرانەوە لە بەیانی23 ی ڕێبەندانی ساڵی 1364دا لە گوندی یاکووباوای دەشتە تاڵی بانە لە کاتی گەمارۆدانی ئاوایی لەلایەن پاسدار و خۆفرۆشەکانی ڕژیم و بەربەرەکانێی پێشمەرگەکان دا، عەلی مەلایی دەرباز نەبوو پێکراو بە پلەی شەهادەت گەیشت و چووە ناو کۆڕی شەهیدانی سوور خەڵاتی کوردستانەوە.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەی شه‌هید عه‌لی مه‌لایی و کاک محمد مه‌لایی و دۆستان و کەس و کاریان دەکات و هیوادارین رۆحی کۆچ کردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێت.
کومسیۆنی ڕاگەیاندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران