ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خاکه‌لێوه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له دروازه‌ی براندنبورگی شاری به‌رلین دۆستان و ئه‌ندامان و هه‌وادارانی سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵک، به به‌شداری به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات و ئێرانیانی ئازاده گردوبه‌وه‌یه‌کیان له ساڵیادی ٣٠ی خاکه‌لێوه ساڵڕۆژی ئیعدامکرانی ٤ که‌س له ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری سازمانی موجاهیدن له ساڵی ١٣٥١ی هه‌تاوی و کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی شه‌هیدانی ١٣٥٤ به‌ده‌ستی سه‌رانی شا پێکهێنا.
له‌و گردبونه‌وه به‌ڕێز خاتوو هێلین مه‌ولوودی به‌رپرسی کومیته‌ی ئه‌ڵمانی سازمانی خه‌بات په‌یامێکی پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد و یادی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی به‌رز نرخاند و ڕایگه‌یاند که گه‌لانی ئێران به ده‌ستی هه‌ردوو ڕژیمی شا و ئاخونده‌کان تووشی سه‌خترین و دژوارترین سه‌رده‌می چه‌وسانه‌وه و زۆرداری بوون و ڕوونە کە نەتەوەکانی ئێران و بەتایبەت نەتەوەی قارەمان و خەباتگێڕی کوردستانی ئێران، پێشمەرگەی کوردستان و ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەبات لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران، بەبڕیارن بۆ ڕووخاندنی ئەم ڕژێمە دژە گەل و تاوانکارە.
خاتوو هیلین له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌یدا ڕایگه‌یاند که: تاقه ڕێگه بۆ کۆتاییهێنان بە ستەم و چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان، گەنجان، و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لە ئێران و کوردستان دا، دامەزراندنی حکومەت و کۆمارێکی دێموکراتیکه لە ئێرانێکی ئازاد‌دا.
شایه‌نی باسه له‌و گردبونه‌وه‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تی دیکه و نوێنه‌ران و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئوروپایی په‌یامیان پێشکه‌ش کرد.