چوارشه‌مه‌ 

10 گوڵان2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی كادرو تێكۆشەری خۆنەویست شەهید كاك ڕەحمان قادری ناسراو بە ڕەحمانی سۆفی مستەفا

یادی كادرو تێكۆشەری خۆنەویست شەهید كاك ڕەحمان قادری ناسراو بە ڕەحمانی سۆفی مستەفا
یادی سەروەران

نووسینی: سیامەند
دەركەوتوە كە بەشێكی سەرەكی لە مرۆڤە قارەمانەكانی مەیدانی تێكۆشان وبەرخودانی خەباتی ڕزگاریخوازای و ئازادیخوازی، لە دێ‌ كان (گوندەكان)و تەنانەت كۆخەكانی كوردەواری هاتوونە دونیا. زۆربەی ئەوكەسانەی مەردی مەیدانی ڕۆژە سەختەكانن و زۆرتر پێشەنگایەتی شۆڕش و ڕاپەڕینیان كردوە، لە ڕۆڵەی ڕەنج كێش و هەژارەكانی كوردستانن. بەڵێ‌ ئەوانە كەسانی لە خۆبوردوون، بێ‌ دەمارو بێ‌ فیزن، لەو كەسانەن كە ئەگەر توانای بەڕێوەبەری یان هەبوو، وە كاتێك بە بەرپرسایەتی هەڵدەبژێردرێن، لە خۆیان ناگۆڕێن وبەردەوام دەبن لە خزمەت بە گەڵ ونیشتمان. لە نێوان دێ‌ تاژەبان و دێ‌ چرووش لە ناوچەی بانە، كۆخی سۆفی مستەفای لێ‌ یە كە شۆێنی لە دایك بوونی كاك ڕەحمان قادری یە، دوو ماڵی خاوەن كەرامەت وكەسایەتی، دوو ماڵە برای لێ‌ جێگیرە. ئەوان میوان پەزێرو خزمەت كاری گەل و نیشتمانن، خاڵە مستەفا باوكی شەهید ڕەحمان و هەروەها خاڵە محەممەد كە هەردووكیان پێشمەرگەی هێزی بەرگری سازمانی خەبات بوون. شەهید ڕەحمان لەو كۆخە هەڵنیشتوە لە سەر بەرزایی و زاڵ بە سەر چۆمی موچەدا پەروەردە بوو. نەیتوانی بەردەوامی بدا بە خۆێندن و بچێتە مەدرەسە. لەگەڵ خانەوادەكەی گوزەران و بژێویان بە مەڕ و ماڵاتداری و باغداری دابین دەكرد. كاك ڕەحمان لە ساڵی ۱۳۶۱ی كۆچی خۆری هاتە ڕیزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران. دەورانی سەرەتایی پێشمەرگایەتی لەگەڵ هەواڵانی پێشمەرگەدا، لە مەیدانەكانی نەبرد و روبەروبوونەوەی هێزە بەكرێگیراوەكانی ڕژیمی ئاخوندی سەربەرزانە تێ‌ پەڕاند. ماوەی چەند مانگ پێشمەرگەی رێكخراوی ناوچە بوو. بە داخەوە ماوەێك لە ڕیزەكانی سازمانی خەبات دابڕا، بەڵام لەساڵی ۱۳۷۶ بە ریزەكانی سازمانی خەبات پەیوەست بوو, زۆری نەبرد كە لە كۆنفرانسی ساڵانەدا وەك موشاوری ئەندامی كومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراو بەرپرسایەتی پێوەندیەكانی سازمانی خەبات لە سلێمانی لە ئەستۆ گرت و لە ماوەی چەندین مانگ كار كردن لە بەرپرسایەتی پێوەندیەكان بە باشی و بەو پەڕی ئەمانەت و لێهاتوویی ئەركەكانی بەڕێوە دەبرد. شەهید كاك رەحمان قادری لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا هەوڵی زۆری بۆ بەرەو سەر بردنی ڕادەی ووشیاری وبردنە سەری زانیاری داو توانی وەك كادرو پێشمەرگەێكی ووشیارو خاوەن نەزەر دەوری باش لە ئەركەكانی پێشمەرگەیی و سازمانیدا بگێڕێ‌. زۆر بە داخەوە شەوی ۱۲ی ڕێبەندانی ۱۳۷۷ كۆچی خۆری بە هۆی دستڕێژی گوللەی چەكی عەلی ئەشرەف مورادی، لەگەڵ كاك عەبدوڵائەحمەد پوور كادرو تێكۆشەرو قارەمانی دیكەی سازمانی خەبات شەهید كران. شەهید ڕەحمان یەكێك لە دڵسۆزترین كادرەكانی سازمانی خەبات بوو كە شەهادەتی بووە هۆی زیان بە سازمانی خەبات بە تایبەت و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و گەلی كورد. هەزاران سڵاو لە ڕۆحی شەهید ڕەحمان قادری كادرو پێشمەرگەی دڵسۆزو لێهاتووی سازمانی خەبات و تێكڕای شەهیدانی كوردو كوردستان و شەهیدانی ڕێگەی ئازادی

6 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی كادرو تێكۆشەری خۆنەویست شەهید كاك ڕەحمان قادری ناسراو بە ڕەحمانی سۆفی مستەفا

یادی كادرو تێكۆشەری خۆنەویست شەهید كاك ڕەحمان قادری ناسراو بە ڕەحمانی سۆفی مستەفا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران