دادگای رژێمی دیکتاتۆری ئێران لە ورمێ حوکمی ٣ ساڵ زیندانی بە سەر چالاکێکی مەدەنی بەناوی ئیسماعیل سانیار خەڵکی بۆکاندا سەپاند.
ئەو حوکمە لەلایەن لقی ١٠ ی دادگای پێداچوونەوەی رژێم لە ورمێ و بە تۆمەتی
دادگای رژێمی دیکتاتۆری ئێران لە ورمێ
حوکمی ٣ ساڵ زیندانی بە سەر چالاکێکی مەدەنی بەناوی ئیسماعیل سانیار خەڵکی بۆکاندا سەپاند.
ئەو حوکمە لەلایەن لقی ١٠ ی دادگای پێداچوونەوەی رژێم لە ورمێ و بە تۆمەتی ” هەوڵدان دژی تێکدانی ئاسایشی وڵات لەرێگای پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوەکانی تایبەت بە پرسی مافی مرۆڤ و میدیا بیانییەکانی دەرەوەی وڵات” دەرکراوە.
ئیسماعیل سانیار ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و پاش یەک مانگ بە داناننی بارمتە ئازاد کرابوو.
دانیشتنی دادگای ئەو چالاکە کوردە ١٦ی ڕەشەممەی هەمان ساڵ لە دادگای رژێم لە بۆکان بەڕێوە چبوو کە دادگای حوکمی بە بێ تاوانی ناوبراو دابوو.
دادستانی بۆکان ناڕەزایەتی بەو حوکمە دەربڕی و پەروەندەی ئیسماعیل سانیاری بە مەبەستی پێداچوونەوە ڕەوانەی دادگای پیداچوونەوەی ورمێ کرد کە سەرماوەزی ئەمساڵ و سزای ٣ ساڵ زیندانیان بەسەر ناوبراودا سەپاند.