ستۆکهۆڵم - ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خاکه‌لێوه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له ناوه‌ندی شاری ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوئێد دۆستان و ئه‌ندامان و هه‌وادارانی سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵک، به به‌شداری به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات و ئێرانیانی ئازاده گردوبه‌وه‌یه‌کیان له ساڵیادی ٣٠ی خاکه‌لێوه ساڵڕۆژی ئیعدامکرانی ٤ که‌س له ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری سازمانی موجاهیدن له ساڵی ١٣٥١ی هه‌تاوی و کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی شه‌هیدانی ١٣٥٤ به‌ده‌ستی سه‌رانی شا پێکهێنا.
له‌و گردبونه‌وه به‌ڕێز کاک یه‌حیا ڕه‌سوڵی ئه‌ندامی چالاکی کومیته‌ی سازمانی خه‌بات په‌یامێکی پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد و یادی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی به‌رز نرخاند و ڕایگه‌یاند که گه‌لانی ئێران به ده‌ستی هه‌ردوو ڕژیمی شا و ئاخونده‌کان تووشی سه‌خترین و دژوارترین سه‌رده‌می چه‌وسانه‌وه و زۆرداری بوون و خه‌ڵکی ئێران و کوردستان له خه‌بات و تێکۆشانیان به‌رده‌وام ده‌بن تا ڕووخاندنی حەتمی ڕژیمی نه‌گریسی ئاخوندی و دامەزراندنی حکومەت و کۆمارێکی دێموکراتیک لە ئێرانێکی ئازاد‌دا.
شایه‌نی باسه له‌و گردبونه‌وه‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تی دیکه و نوێنه‌ران و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئوروپایی په‌یامیان پێشکه‌ش کرد.