هه‌ینی 

19 گوڵان2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سنوری ئازادی چۆن دیاری دەکرێت

سنوری ئازادی چۆن دیاری دەکرێت
✍️ ماردین زاهدی

سنوری ئازادی چۆن دیاری دەکرێت

✍️ ماردین زاهدی
مرۆڤ ئازاد لەدایک دەبێت و مافی خۆیەتی کە بە ئازادی ژیان بکات; کەمتر کەسێک هەیه کە ئەو ڕەستەی نەبیستووێت و هەروەها هیچ مرۆڤێکی ئازادیخواز نیە کە باوڕی پێی نەبێ. 
ئازادی تەنیا وشەیەکی ئاسایی نیەو بەدرێژایی مێژوو، گیانلەبەرەکان و تەنانەت ئاژەڵەکانیش ئازادبونیان بۆ گرنگ بوەو بۆ ئەوەی ئازاد بمێنن و ژیانێکی ئازادیان هەبێ، گیانیان بۆی داوە. کە وایە ئازادی بۆ زۆر کەس نرخی لە ژیانیش زۆرترە. 
بەڵام تێڕوانین، بۆچونەکان و لێکدانەوەکان بۆ ئازادی، لای تاکەکان وەک یەک نین و لە سنور و بازنەکاندا و بەپێی فەرهەنگ و کلتور و جوغرافیا، هەڵسەنگاندنی جیاوازی بۆ دەکرێت. بۆیە نابێ چاوەڕوانی ئەوە بین کە ئازادی لە ڕوانگەی هەموو کەسێک دا وەک یەک بێ.
سیاسەت و جیهانی سیاسی، لە مەکتەبە جوراوجۆرەکاندا، زۆریان باسی ئازادی کردوەو بەپێی هەلوومەرج و کات و شوێن، دایانڕشتوه. هەندێک پێیان وابووە کەنابێ هیچ سنورێک بۆ ئازادی هەبێ و هەندێک جار چوارچێوەیەکی سنورداریان بۆی دانەوەو ئەو سنورانە ئەوەندە توند بوون کە ناکرێ ناوی ئازادی لەسەر دابنین.
لیبرالیستەکان دەڵێن، ئازادی تۆ هەتا سنورێک ڕێگە پێدراو دەبێ کە ئازادی کەسێکی دیکە پێشێل نەکەیت، کە بەبڕوای من ئەو تەعریفە، هیچ جێگەی پرسێکی تێدا ناهێڵێت و زۆر بە جوانی لێکی داوەتەو.
لێرەدا پرسی ئازادی لە چوارچێوەی ئێرانێکی ئازاد، بە لەبەرچاو گرتنی ژئوپولیتیک یان "جوغرافیای سیاسی" دێتە پێش و کەم نین ئەو کەسانەی بۆیان پرسیارە کە ئازادی لە ڕوانگەی ئێمە کە دەڵین ڕژیمی ئێران، ئازادیەکانی خەڵکی زەوت کردوە چیەو چۆن دەتوانین ئەو ئازادیە دەستەبەر بکەین. 
وەک ئاماژەکرا، جوغرافیاو کلتور دەوری زۆر بەرچاوی لەو لێکدانەوەیەدا هەیەو ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی وڵاتی ئێران، بەهۆی بوونی چەندین نەتەوەو فەرهەنگ و ئایینی جواراوجۆر و هەروەها چەندین ساڵ چەوساندنی میللەت بەدەستی حکومەتە دژە خەڵکیەکانی زاڵ بەسەر ئەو وڵاتەدا، تایبەتیەکی زۆری هەیەو دەبێ بە لەبەرچاو گرتنی ئەو بابەتە گرنگە لەسەری باس بکرێت.
ڕژیمی ئێران لەژێر ناوی دین و یاساو ڕێسای مەزهەبی، سنورێکی توندی بۆ ئازادی داناوەو بەو جۆرە دەیهەوێت کە بیرۆکە چەقبەستوەکانی لەکۆمەڵگەدا پەرە پێبدات و ئێسته خەڵک بەباشی دەزانێت کە ئەو دەسەڵاتە تەنیا بۆ سەپاندنی هەژموونیەکانی خۆیە کە بەناوی دینەوه جینایەت دەکات. هەروەها لێکدانەوەی بۆ ئازادی تاکەکەسی زۆر جیاوازە لەگەڵ ناوەرۆکی ئەو ئازادیەو چەندین ساڵە کە ئازادی بە خۆ ڕووت کردن، بەڕەڵایی و بێ ئەخلاقی ناو دەبات. بەمجۆرەش دەیهەوێ نیەتی گڵاوی خۆی بۆ سازدانی دووبەرەکێ لەناو خەڵکدا مسۆگەر بکات. وەک چەند نمونەیەکی بچوک دەکرێ ئاماژە بەوە بکەین کە ڕژیم لەلایەکەو چەندین ساڵە خەریکی کوشت و بڕ و سەرکوتی بەهاییەکانەو لەلایکەوە ڕێگە ئەدات بە توندڕەوە ئیسلامیەکان کە لەشارە کوردیەکاندا باسی تەکفیر و هەڕەشە لەخەڵک بکەن یان هاونیشتمانیانی خۆمان بەبیانوی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆری پەلکێش دەکات، بەڵام بۆ تەبلیغاتی خۆی ڕێگە ئەدات لە ڕێوڕەسمە دەوڵەتیەکاندا خەڵکی سەر بە ڕژیم بەبێ حیجاب و بە پۆششێکی ئازاد بەشدار بن و تەنانەت بینیمان کە کەسانێک کە ڕۆڵگێڕی فیلمە نەشیاوەکانن ئازادانە لە وڵاتدا بگەڕن و بەشداری ئەو ڕێوڕەسمانە بکەن. ئەمانەو چەندین بەڵگەی دیکە سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە دەسەڵات تەنیا بەدڵی خۆی و بۆ قازانجی خۆی یاسای بەناو دینی بەکار دەگرێت. ئەگەریش بەنیازی ئەوە بین کە باشتر لە ناوەڕۆکی بیر کردنەوەی ئاخوندەکان تێبگەین، دەکرێ کتێبی ویلایەتی فەقیە کە خومەینی دەجال و جەلاد نوسیویەتی بخوێنن تا بەباشی تیبەگین کە ئاخوندەکان هیچ فڕێکیان بە مرۆڤایەتی و یاسای مرۆڤایەتی نییە.
بەڵام لێرەدا ئەو باسە دێتە پێشەوە کە ئێمە وەک ئۆپۆزسیون دژ بەو دەسەڵاتە چۆنی لێ بیر دەکەینەو و هەڵسەنگاندمان بۆ ئازادی چییە. 
وەک پێشتر وترا، ئازادی بەپێی جوغرافیا لە ناوچەکاندا جیاوازە، لەبەر ئەوەش سیستەمی بەڕێوەبەری لە جیهان و تەنانەت جیهانی یەکەم کە بریتی لە وڵاتە پێشکەوتووەکانە، یاساکانیان وەک یەکتر نیەو جیاوازیی هەیە. 
وڵاتی ئێران چەندین نەتەوە، کلتور، ئائین، مەزهەب و باوڕی جواروجۆری تێدا ئەژین و بەو هۆیەوە جیاوازی بیرکردنەوە لەو وڵاتەدا زۆرە. هەروەها بەهۆی ئەوەی چەندین ساڵه خەڵکی باوڕمەندی تێدا ژیاون، باوڕمەندان بە ئائین، ڕێژەیەکی زۆری ئەو وڵاتە پێک دێنن، ئێستە ئەو باوڕە لەڕووی زانست بێ یا میراتی بێ، باوڕمەندان باوڕیان پتەو بێ بان لاواز و هەرچی دیکە، بوونی هەیە. لەلایەکی دیکەوە کەسانی بێ باوڕ هەن و کەسانێکیش بوونیان هەیە کە هیچ گرنگیەک نادەن بەوە کە باوڕمەند بن یان نا. بەڵام هەموو ئەو کەسانە باوڕیان بەوە هەیە کە وڵات دەبێ چوارچێوەیەکی دیاریکاوی یاسایی هەبێ و بەبێ یاسا وڵات بەڕێوە ناچێت و بناخەی ئەو یاسایەش ئازادی و ڕێگری یە.لێرەدا دووبارە دینەوە سەر ئەوەی کە ئازادی دەبێ چۆن دابڕێژێت و چۆن هەڵی سەنگێنین. ئۆپۆزسیۆنی دژ بە ڕژیمی ئێران، باوڕی وایە کە دەبێ ئازادی و مافە سەرەتاییەکان بە خەڵک بدرێت و خەڵک مافی دیاریکردنی چارەنوسی لەدەستی خۆی بێت و بتوانێت لە ڕێگەی دیمۆکراسی بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆی بدات.
ئەو چەند خاڵەی کە باسمان کرد، یەک خاڵی سەرەکی دەبێ کە ئەوەش جیاکردنی دین لە دەوڵەتە. دین بژاردەیەکی کەسیەو دەوڵەت بۆ هەموو هاونیشتمانیانەو هەر بۆیە دەبێ ئەو دوو خاڵه لەیەکتر جودا بکرێنەوەو یاسای وڵات بەجۆرێک بێ کە مافی هەموو هاونیشتمانیانی تێدا ڕەچاو بکرێت. 
لێرەدا باسێکی دیکە کە هەیە، بابەتی کورد و کوردستان و خەڵکی دانیشتووی کوردستانە کە بەهۆی فرە چەشنی و فرە ڕەنگی دانیشتوانی دەبێ بەباشی لێ بڕوانین. 
کوردستان چەندین ساڵە کە بە هۆی سیاسەتی ئاژاوەگێڕی و هەوڵ بۆ تێکدانی پەیوەندی دروست لە نیێوان بیر و بۆچوونە جیاوازەکان، بەر پەلاماری هێرشەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی کەوتوەو بەداخەوە کە دەسەڵات ماوەیەکیش توانیی پیلانەکانی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و شەری بۆچونەکان بخاتە ڕێگە. لەوانەش شەڕی مەزهەبیە ڕادیکاڵەکان لەگەڵ خەڵکی جیابیرەو دەبینین کە بڕێک لەو کەسانە کە هیچ زانیاریەکی دروست و تەواویان لەسەر باوڕەکانیان نیە، هێرش دەکەنە سەر بیر و باوڕی خەڵک و هەڕەشەی کۆشتن و سەر و دست بڕینیان لێدەکەن، هێڵی سوری خەڵک دەبەزێنن و بێڕێزی بە کەسایەتیە دیارەکان و تێکۆشەرانی ئازادیخواز دەکەن، بەبێ ئەوەی کە بزانن گیرۆدەی پیلانە گڵاوەکانی دەسەڵات دەبن و ئاو بە ئاشی دژمن دەکەن. ئازادی و خواستی ئازادی بە بەڕەڵایی ناو دەبەن و هێرش دەکەنە سەر بناغەکانی ئازادی و دموکراسی و ئازادیخوازی بە پیلانی دژمن ناو دەبەن و بێ بایەخی دەکەن و هتد...
لە راستیدا وەک وترا، ئازادی و بەڕەڵایی دوو بابەتی زۆر جیاوازن و قەد خەڵکی کوردستان داواکاری ئەوە نین کە ئەو دوو بابەتە پێکەوە تێکەڵ ببن و کازیوەی ئازادیخوازی جێگەی روناکبیری دروست و سەردەمانە بگرێتەوە. بۆیە لێرەدا دەبێ ئاماژە بەوە بکەینەوە کە جوغرافیای سیاسی هەر وڵاتێک هەڵگری خواست و داخوازی دانیشتوانیەتی ودانیشتوانی کوردستان و ئێران پاش تێپەڕندنی چەندین ساڵ داگیرکاری و بینینی دەسەڵاتەکانی زاڵ بەسەر ئێران و کوردستان، ئێستە بە باشی ئەو دوو خاڵە لە یەکتر جودا دەکەنەوە. دەبێ هاونیشتمانیان لە ئێران و بەتایبەتی خەلکی کوردستان و کوردەکانی سەرانسەری ئێران، هەوڵ بۆ سڕینەوی نەریتی نەشیاوی سەپاندنی هەژموونی بە سەر یەکتردا بدەن و زۆرترین هەوڵیان بۆ یەکڕیزی و تەفاهوم لە خاڵە هاوبەشەکان و لە سەرووی هەموویان خواستی ئازادیخوازی بۆ رزگارکرانی وڵات لە دەستی دەسەڵاتی داگیرکەری ئاخوندی بێ. ئازادیەکان و سنورەکانی لە داهاتووی وڵاتی ئازاد کراو کە بە دیموکراسی بونیات نراوە دیاری دەکرێت و خەڵک لە رێگەی نوێنەرەکانیان دەتوانن بە باشترین شێوە ئەندازیاری ئەو سنورانە بن و بە لێکتێگەیشتن و بیری سەردەمانە،  ئاشتی و ئازادی لە وڵاتدا جێگر بکەن.

4 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سنوری ئازادی چۆن دیاری دەکرێت

سنوری ئازادی چۆن دیاری دەکرێت

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران