بەشداریکردنی کۆمیتەی سویس،ی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی ئەنیستیتۆی کورد لە لۆزان ٤ی مەی ٢٠٢٥ – لۆزان، سویس سه‌ر له‌ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشمه ٤ی مەی ٢٠٢٥، بەرامبەر بە ١٤ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠٤ی هەتاوی له‌سه‌ر داوایی کۆمیتەی ئامادەکاریی ئەنیستیتۆی کورد، کۆمیتەی سویسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران به‌شداری له ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی ئەم ناوەندە، وه‌ک ناوه‌ندێکی نەتەوەیی لە شارەوانی لۆزان کرد. بەڕێز کاک ئازاد حوسین‌زاده ـ بەڕپرسی کۆمیتەی سویسی سازمانی خه‌بات، بە ناوی سکرتێری گشتی و سەرکردایەتی سازمانی خەبات، پەیامێکی پیرۆزبایی و پشتگیری پێشکەش بە ئاماده‌بوان و دامەزرێنەرانی ئەنیستیتۆی کورد کرد و ڕایگه‌یاند که کردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده له خزمه‌تکردن به دۆزی ڕه‌وایی گه‌له‌که‌مان له وڵاتی سویس له داهاتودا ده‌توانێ ڕۆڵێکی به‌رچاو و کارا بگێڕێ و سازمانی خه‌بات پشتیوانی لێ ده‌کات. بەڕێز کاک نجات زانیار ـ بەڕێوەبەری ئەنیستیتۆی کورد، بە سوپاس و پیزانینی فراوان به‌گه‌رمی پیشوازی له په‌یامه‌که‌ی سازمانی خه‌بات کرد و ڕایگەیاند کە پشتگیریی و هاوکاری سازمانی خه‌بات و هەروەها هێز و لایەنەکانی کوردستان، له سه‌رخستنی کاره‌کانی ئەنیستیتۆی کورد ڕۆڵێکی کارا و به‌رچاو ده‌گێڕێ له پێشکه‌وتنی دۆزی ڕه‌وایی کورد له هه‌موو بواره‌کاندا به‌تایبه‌ت له بواری فه‌رهه‌نگی و سیاسی و په‌روه‌رده‌یی.