هه‌ینی 

19 گوڵان2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی شەهید مەنسور فیدایی

یادی شەهید مەنسور فیدایی
یادی سەروەران

یادی شەهید مەنسور فیدایی
 
نووسینی سیامەند
كاتێك كوردستان نیشتمانی كورد داگیركراوەو هیچ تاكێكی كورد لە شارو گوندی نیشتماندا هەست بە ئاسوودەیی ناكا وە هەموو كات چاوی بە داگیركەری بەدفەساڵی و قێزەون دەكەوێ‌، ناتوانێ‌ ئاسودەو دڵخۆش بێ‌. 
هەر ڕۆڵەێكی كورد تەنانەت ئەگەر دەخۆێنێ‌ و ژیانی دەگاتە قۆناغێكی باشتر و دەتوانێ‌ ماڵێك و شۆێنی ژیان و حەوانەوەێك پێك بێنێ‌، بەڵام هەر ناتوانێ‌ ئاسودە بێ‌، وە ستەم و بێدادی دوژمن، ئارامی لێ‌ هەڵدەگرێ‌.
 لە ماوەی چل و یەك ساڵ حوكمی ناڕەوای ئاخوندەكاندا، خەڵكی كوردستان لە گەڵ قورسترین ستەم و بێدادی بەرەوڕوون، بە تایبەت كچان و كۆڕانی لاو، زیاتر لە چینو تۆێژەكانی دیكەی كۆمەڵگەی كوردەواری ستەمیان بەرانبەر دەكرێ‌ و دەچەوسێنەوە. ئەو گشتە ستەم و بێعەداڵەتیە بەرانبەر بە هاونیشتمانیانی كوردستان، بۆتە هۆی هەستی بەربەرەكانی و بڕیاڕ بۆ تێكۆشان لە بەرانبەر حكومەتی سەرەرۆِی ئاخوندی و بەكرێگیراوانی لە كوردستان.
لە دوای فەرمانی خومەینی لە ٢٨ گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٨ كۆچی خۆری، دانیشتوانی كوردستان چ بە شێوەی ئاشكراو بە هەڵگرتنی چەكی شەرەف و خۆڕاگری و یا لە چوارچێوەی كارو تێكۆشانی سیاسی و كۆمەلایەتی و نەتەوەیی لە ناوخۆدا، كەوتنە بەرەبەرەكانی دەسەڵاتی داگیركەرو دژی گەلی ئاخوندەكان. لە ماوەی چل ساڵ خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كورد، سەدان ڕۆڵەی تێكۆشەرو خاوەن هەستی نیشتمان گیانی بەرزیان و خۆێنی گەشیان فیدا كردوەو بە خۆێنی سووریان دێرَ  دێڕی داستان و حەماسەو كۆڵنەدانی گەلی كورد، لە لاپەرەكانی مێژووی سەرهەڵدان و خۆڕاگری نووسراوەتەوە.
یەكێك لەو شەهیدە سەربەرزانە كاك مەنسور فیدایی كوڕی كاك محمود خەڵكی شاری بانە لە كوردستانی ئێرانە.
كاك مەنسور لە ساڵی ١٣٣٥ كۆچی خۆری لە خانەوادەێكی ژیان مام ناوەند هاتە دونیا، قۆناغی منداڵی و دەرس خۆێندنی هەر لە شاری بانە بوو، دوای تەواو كردنی خۆیندن وەك مامۆستای مەدرەسە لە چەند گوندی ناوچەی بانە دەرسی بە منداڵانی كورد دەوتەوە. بە دست پێكردنی شۆِرشی خەڵكی ئێران و كوردستان لە بەرانبەر ڕژیمی شا، كاك مەنسور یەكێك لە لاوە چالاكەكان بوو. لە دوای سەركەوتنی شۆڕشی خەڵكی كوردستان وئێران بە سەر دیكتاتۆری شاە دا، چەندین ئەركی لە كومیتەی كاتی بەرێوەبەری شاری بانە پێ سپێردرا. لە دوای هاتنە سەر دەسەلاتی ڕژیمی خومەینی و هێرشی پاسدارەكانی ئەو ڕژیمە درندەیە بۆ سەر كوردستان و گەلی كورد، كاك مەنسور وێڕای كاك مەجید فیدایی برای، چەكی هەڵگرت و لە ڕیزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات(دەفتەری مامۆستا)ی ئەو كات، تێكۆشانی دەست پێكرد. دوای ماوەێ نزیك بە ساڵێك پێشمەرگەیی، كاك مەنسور چوەوە بۆ ناو شارو لە گەڵ بەڕێ‌ كردنی كارو ژیانی شەخسی لە تێكۆشان بەرانبەر ڕژیمی ئاخوندی بەردەوام بوو.
لە سەرەتای ساڵی ١٣٧٠ كۆچی خۆری و بە مەبەستی خزمەت بە جوتیاران و باغدارانی كوردستان بە گشتی و ناوچەی سەردەشت و بانە،هەوڵیدا كارخانەێكی ئاو میوە لە ناوچەی بانەو لە نزیك گوندی زەروای خوارو دروست بكات بەڵام بە هۆی خەیانەتی چەندین كەس و هەروەها بەكرێگیراوانی ڕژیم،نەیتوانی كارخانەكە بخاتە گەڕ.
لە بە هاری ساڵی ١٣٧٢ كۆچی خۆری كاك مەنسور فیدایی، بە هۆی فشارەكانی ڕژیم و هەروەها بە هۆی سەرنەكەوتنی لە دروست كردنی كارخانەی ئاومیوەگری،هاتەوە ڕیزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات و لە دوای تەواو كردنی ڕاهێنان و دەورەی سیاسی و پێشمەرگەیی لە مەڵبەندی یەكی سازمان چەكی پێشمەرگەیی لە شان كرد.شەهید كاك كامەنسور زیاتر لە ئەرك و كاروباری ناو بنكەی مەڵبەندو هەروەها كاری تەبلیغی چالاك بوو. شەهید مەنسور پێشمەرگەێكی قسە خۆش و مەجلیس ئاوەدان بوو و هەموو كات هەوڵی دەدا قسەی ناخۆش و زبر بەرانبەر بە هەواڵانی بە كار نەهێنێ‌.
زۆر بە داخەوە لە دوای دوو ساڵ پێشمەرگەیی و كار لە سازمانی خەبات لە ساڵی ١٣٧٤ كۆچی خۆری لە لایەن ترۆریستانی رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی شەهید كراو گیانی بووە فیدای ئازادی گەل و نیشتمان و بە خۆێنی سووری، ڕەوایی شۆرشی بەرانبەر رژیمی ستەمگەرو ملهوری ئاخوندی بۆ جارێكی دیكە سەلماندەوە.
هەرزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهید كاك مەنسور فیدایی و تێكڕای شەهیدانی سورخەڵاتی سازمانی خەبات وشەهیدانی رێگەی ئازادی 
٢١ی ڕەشەممەی ١٣٩٨ ی كۆچی خۆری نوسراوە

1 ڕۆژ و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی شەهید مەنسور فیدایی

یادی شەهید مەنسور فیدایی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران