بەڕێوەچوونی کۆبونەوەی ئاسایی ناوەندی ڕاوێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ بانەمەڕ ١٤٠٤ بە ئامادەبوونی سکرتێری گشتی و ئەندامانی ناوەندی ڕاوێژی سازمانی خەبات،کۆبونەوەی سیاسی وڕاوێژکاری لە بارەی پرسە گرنگەکانی جیھانی و ناوچەیی و کوردستانی به‌ڕێوه‌چوو. سەرەتا کۆبوونەوەکە بە دەقیقەیەک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی شەهیدان و کۆچکردوانی ڕێبازی سازمانی خەبات دەستی پێ‌کرد. سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات باسێکی له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستای جیهان و ئاڵوگورە ناوچەیه‌کان و پرس و بارودۆخی ئێستایی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان و هه‌روه‌ها سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی سازمانی خه‌باتی له په‌یوه‌ند به ئاڵوگۆڕیه‌کان بۆ ئه‌ندامانی ڕاوێژ خسته به‌ر باس و داوای له ئه‌ندامانی ڕاوێژ کرد کە بیروڕا و بۆچوونەکانیان له په‌یوه‌ند به‌و پرسانه ده‌رببڕن. باسه‌کا به‌و شێوه بوون: ١. فشارەکانی رژیمی ئاخوندی بو سەر حیزبەکانی کوردستانی ئێران. ٢. هەڵوێست و سیاسەتی سازمان و پێداگری لە سەر ئامانجی ڕوخانخوازی و ڕەتکردنەوەی ووتووێژ . ئه‌ندامانی ناوەندی ڕاوێژ وێڕای پشتیوانی له به‌رنامه و سیاسه‌تی سازمانی خه‌بات بۆ پرسه جیهانی و ناوچه‌یه‌کان، هه‌وڵه‌کانی رابردوی سه‌رکردایه‌تی سازمانی خه‌باتیان له په‌یوه‌ند به لێک نزیکبوونه‌وه‌ی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران و هه‌وڵدان بۆ ناوه‌ندێکی هاوبه‌ش بۆ کار و خه‌باتی هاوبه‌ش به‌رز نرخاند و داکۆکیان له‌وه کرده‌وه کە دەبیت هەموو هەوڵێک بدریت کە ئەحزابی کوردستان و ئێران، بە یەکگرتوویی و کاری هاوبەش، بە ئامانجی ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی تێ‌بکۆشن. ئەندامانی ناوەندی راوێژ ئامانجی ڕوخانی رژیمی ئاخوندی و خەباتی سیاسیی و پێشمەرگایەتیان بە ئەسڵێکی بنەڕەتی و ئه‌ساسی زانی و بەڵێنیان دووپات کردەوە بەردەوام دەبن لەسەر ڕێبازی شەهیدانمان و جەنابی ماموستا شێخ جەلال حوسەینی.