پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی پۆلێک لە شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە مانگی بەفرانبار

یادی پۆلێک لە شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە مانگی بەفرانبار

کوری کورد، پێشمەرگەی کوردستان، پاسەوانی شەرەف وناموسی گەلە چەوساوەکەیەتی وهیچ کات لە گیانبازی و فیداکاری رانەوەستاوە و بەهەڵمەتی شێرانەی خۆی وەک کێو لە بەرانبەر هێزە داگیرکەرەکاندا وەستاوە و بە دەنگی دلێری خۆی بانگی ئازادی و سەربەستی و سەربەرزی بەرز کردۆتەوە و بە گوێی هەموو گەلانی جیهانی گەیاندووە وبە خوێنی پاکی خۆی مێژووی گەلو حەقانییەتی شۆڕشەکەی مۆر کردووە.

صورة

شەهیدان رەسوڵ حەسەن زادە، عەلی سەعیدی، رەحیم قادری و سەید برایمی نەبی زادە

خۆم بە پێی خۆم دەچمە سەر پێچاڵی مەرگم بۆ گەلم     

  قەیدی ناکا من نەمێنم با  ووڵاتم سەرکەوێ

کوری کورد، پێشمەرگەی کوردستان، پاسەوانی شەرەف وناموسی گەلە چەوساوەکەیەتی وهیچ کات لە گیانبازی و فیداکاری رانەوەستاوە و بەهەڵمەتی شێرانەی خۆی وەک کێو لە بەرانبەر هێزە داگیرکەرەکاندا وەستاوە و بە دەنگی دلێری خۆی بانگی ئازادی و سەربەستی و سەربەرزی بەرز کردۆتەوە و بە گوێی هەموو گەلانی جیهانی گەیاندووە وبە خوێنی پاکی خۆی مێژووی گەلو حەقانییەتی شۆڕشەکەی مۆر کردووە. 

دوژمنانی گەلی کوردکە لە نەعرەتەی شێرانەی ئەو تۆقیون و لە فیداکاری ونەترسی ئەو زراویان چووە. دژمنانی کورد هەمیشە هەوڵی فەوتاندنی بە کۆمەڵی ئەو گوردیان داوە وبە چاوێک سەیری بێ دیفاع  و پارێزەرانی نیشتمانیان کردووە. چاو خشاندنێک بە سەر مێژووی کاروانی شەهیدە نەمرەکانی گەلەکەماندا وێنەو ناوی هەزاران شەهیدمان بەر چاو دەکەوێ کە بۆ سەربەستی و ئازادی نیشتمان گیانیان فیداکردووەو خەباتی گەلی کوردیان بە قۆناغی ئێستا گەیاندووە. ئێمە زیندووەکانی گەلی کورد ئەرکی نەتەوەیی و ئایینی مانە بەو پەڕی ئیحترامەوە یادی گوڵاڵەی باغی خەباتی بێ وچان یادی شەهیدانی سەربەرزی گەل و سازمانی خەبات ی خۆێناوی بکەینەوە.

 شەهید رەسوڵ حەسەنزادە کوڕی برایم خەڵکی گوندی ماماڵ کورە کوردێکی هەژار بوو کە لە بنەماڵەیەکی نەداردا، چاوی بەدنیای پڕ لە ئازار و ژان هەڵێنا وکەوتە ناو گێژاوی ژیانی نەداری. شەهید رەسوڵ هەر لە سەرەتای ژیانیەوە هەستی بە زوڵم وسەرەڕۆیی زۆردارانی حاکم کردبوو و هەر بە هۆی ئەوەش لە ساڵی 1360دا بە شانازییەوە هاتە ناو ریزی پێشمەرگە کانی سازمانی خەباتەوە و چەکی تۆڵەی ئەستێنی پێشمەرگایەتی کردە شان. شەهید رەسوڵ لە زۆربەی شەرەکانی ناوچەی بانەدا ئازایانە بەشداری هەبوو, بەڵام بە داخێکی زۆر گرانەوە لە رۆژی 9/10/1362 لە شەڕێکی قارەمانانەدا دوای چەند ساعەت دوژمن تۆقاندن لەساعەتی 5ی دوانیوەڕۆدا لە گردەگوێل پشتی شیوەڵەیی ناوچەی بانە بە گوللەی دوژمنان پێکرا و دڵی پڕ لە ئەوینداری بە گەلەکەی لەکارکەوت و بۆ هەمیشە لە هاوسەنگەرەکانی ماڵئاوایی کرد

               ((هەزاران سڵاولە گیانی پاکی بێت))

شەهید عەلی سەعیدی کوڕی عەبدوڵا خەڵکی گوندی ئۆغەل سەر بە ناوچەی بانە کورە کوردێکی هەژار بوو کە لە بنەماڵەیەکی ڕەشایی لە دایک بوو لە گەڵ فەقیری و نەداری ژیانی گەورە ببو، لە ساڵی 1360 کە هەستی بە بەشخوراوی کرد هاتە ناو ریزی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات و دەستی کرد بە خزمەت کردنی گەلەکەی . شەهید عەلی لە کاتی جەولەی پێشمەرگەکانی سازمان هاتە ریزی پێشمەرگایەتی و کەسێکی بە هەست بوو ئەو ماوەیەی لە  ریزی پێشمەرگەکانی سازماند زۆر دڵسۆزانە ئەرکەکانی بەرێوەدەبرد. بە تایبەت کە پێشمەرگەی رێکخراوی ناوچەی حەوتەوانەی  سازمان بوو لە گەڵ کادرو پێشمەرگەکانی ئەو ناوچەیە بە شێوەیەکی چالاک هەلدەسووڕا. بە داخەوە بای ئەجاڵ لە ناکاو هات ودەفتەری ژینی دڕی و گوڵی ژیانی هەڵوەراند  و لە رۆژی 3/10/1360 دا بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی پاکی تەسلیم بە پەروەردگاری کورەواری کرد.

((هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی بێت))

شەهید رەحیم قادری کوڕی شەریف خەڵکی گوندی هەورازەی نێوان سەردەشت بانە.زەحمەتکێشێکی تێکۆشەر بوو کە لە ساڵەکانی سەرەتای شۆڕشی خەڵکەکانی ئێران دژی رژێمە بۆگەنەکەی حەمەشای گۆڕبەگۆڕدا نەخشێکی بەر چاوی هەبوو و لە ساڵی 1359دا بوو بە لایەنگری سازمانی خەبات و وەک ئەندامێکی سازمان کاروباری سازمانی بەو پەڕی شانازییەوە رادەپەڕاند. لە کاتێک کە دوژمن بۆ گرتنەوەی جادەی بانە سەردەشت هێرشی کرد بەهۆی تۆپ بارانی وەحشیانەی دوژمن لە رۆژی 13/10/1360 دا شەهید کرا.

((هەزاران سڵاو لە گیانی بەرزی و بەرێزی بێت))

 

شەهید سەید برایمی نەبی زادە یەکێک لە پێشمەرگە خاوەن باوەڕەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی بوو. سەید برایم چەندین بەرپرسایەتی لە ئەستۆ بوو کە دیارترین بەرپرسایەتی بەرێچوەبردنی زیندانی ناوەندی سازمان لە بنکەی سەرکردایەتی لە سەراومیراوا، کێلە و دێ‌ سیرەمێگ لە ناوچەی شارباژێری کوردستانی عێراق بوو. سەید برایم پێشمەرگەییکی دڵسۆز وهەروەها خەلیفەییکی دڵسۆزو دەف زەنێکی شارەزا بوو کە ئەگەر ئێستا لە ژیانادابوایە بێگومان لە یەکەمین هونەرمەندانی دەف زەنی کوردستان دەبوو. سەید برایم بەو پەڕی دڵسۆزی و قارەمانەتی ئەرکی پێشمەرگایەتی بەڕێوە برد. شەهید برایم لەشەڕی 38رۆژەی شاری بانە و زۆر لە شەرەکانی ناوچەدا بەشداری کرد و لەگەڵ هێزی شەهید سەید خەلیل  لە بانە و هێزی شەهید وریا لە ناوچەی بانە ئەرکی پێشمەرگایەتی بە ئەنجام گەیاند. سەید برایمی نەبیزادە بەراستی پیاوێکی بە بڕشت و بریار بوو لە کاروباری پێشمەرگایەتییدا.  بە داخەوە شەوی سێ شەممە 2/10/1365 لە تەمەنی 70 ساڵدا بە نەخۆشی شەهید بوو. شەهید برایم لە پاییزی 1358 دا هاتە ناوریزی پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتەوە بەراستی مردنی سەید برایمی نەبیزادە لەدڵی هەڤاڵاندا پەژان بوو.

((هەزاران سڵاو لە گیانی پاک وخۆشەویستی بێت))


7 ساڵ و 10 مانگ و 2 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی پۆلێک لە شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە مانگی بەفرانبار

یادی پۆلێک لە شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە مانگی بەفرانبار

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران