بەشداری کۆمیتەی سویسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی سۆسیال دێموکراتی سویس ( SP ) لە سەر بانگهێشتی فەرمی بەڕێز خاتوو Aleksandra Zdravkoic سکرتاریەتی پارتی سۆسیال دێموکراتی سویس ( SP ) کۆمیتەی سویسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بشداری کرد لە کۆنفڕانسی ساڵانەیان. ڕێکەوتی 24/05/2025 کۆمیتەی سویسی سازمانی خەبات بە سەرپەرستی ئازاد حوسین زادە بەرپرسی کۆمیتە و ئیرشاد مەنسوری ئەندامی کۆمیتە بەشداریان کرد لە کۆنفڕانسی ساڵانەی پارتی سۆسیال دێموکراتی سویس و لە ڵایەن دەستەی بەڕێوبەری ئەو کۆنفڕانسە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. کۆنفرانسەکە بۆ باسکردن لە چاڵاکی ساڵانەیان پێکهێنرا بوو ، کە تێدا باسێک لە سەردانی هەیئەتێکی ئەو حیزبە بوو بۆ باکوری کوردستان و هەروەها گرینگی ڕێکەوتنی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا.