کۆچی دوایی باوکی ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی سازمانی خه‌بات به‌داخ و په‌ژاره‌وه ڕۆژی سێشەممە ۶‌ی ڕەزبەر ۱۴۰۴ هه‌تاوی، كاك خودا موراد زاهیدی، باوکی کاک ماردین زاهیدی،ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی سازمانی خه‌بات، له ته‌مه‌نی ۹۳ ساڵی پاش مانگێک ناخۆشی لە شاری سنه ماڵاوایی لە ژیان کرد. كاك خودا موراد زاهیدی، که‌سایه‌تیه‌ک دڵسۆز‌و نیشتمان په‌روه‌ر، خۆشناو و گەورەی خانەوادەی زاهیدی لە شاری سنە بوو. سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارە بۆ کۆچی دوایی، كاك خودا موراد زاهیدی، سه‌ره‌خۆشی له كاك ماردین زاهیدی ئەندامی سەركردایەتی سازمانی خەبات و خانەوادەی گەورەی زاهیدیەكان لە شاری سنەو لە وڵاتانی ئوروپا‌و ئەمریكا پێشكەش دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت. دوامەزڵی كاك خودا موراد زاهیدی بەهەشتی بەرین بێت