پێشنیوەرۆی رۆژی پێنج شەممە 30ی بەفرانباری 1395، بینای تەجاری پلاسکۆ لە تاران بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر و بەربڵاوی ئاگرەکەوە داروخا.
بەپێی هەواڵەکان لە کاتی داروخانی بیناکە بەلانی کەمەوە 300 کەسی تێدا بووە. هەواڵدەریەکانی رژێم بڵاویان کردەوە کە 30 کەس لە هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە لە کاتی داروخانی بیناکەدا کوژراون.

ئەو نیگەرانیە هەیە کە دەیان کەس لە هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ژێر داروپەردووی بیناکەدا مابنەوە. تەلەفزیونی جکومەتی ئێران لەو بارەوە بڵاوی کردەوە کە 200 کەس لە هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆ کونترۆڵی ئاگرەکە نێردرابوونە شوێونەکە، 38 کەس پێش داروخانی بیناکە بە هۆی ئاگرەوە بریندار بوون. دەیان کەس لە هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە بەئەگەری زۆر پێش رووخانی بیناکە لە ژوورەوە بووبن.
هەواڵدەری فەرانسە هەواڵیدا کە بینای 17 قاتی پلاسکۆی تاران کە یەکەمین بینای بەرزی ئێران بووە، دوای ئاگرکەوتنەوە داروخا.
ئاسوشیتدپرێس لەو بارەوە نووسی: بەهۆی رووداوەی داروخانی بینای پلاسکۆوە لانی کەم 75 کەس کوژراون.
|