سێ‌شه‌مه 

10 پووشپه‌ڕ2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پیرۆزبێ یادی چل ساڵەی دامەزراندنی دەنگی خەباتی کوردستان

پیرۆزبێ یادی چل ساڵەی دامەزراندنی دەنگی خەباتی کوردستان
سازمانی خەبات


٤٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شه‌پۆلی ده‌نگێکی زوڵاڵ و هه‌ق بێژ، بوێر و هانده‌ر و کوردیزان و شۆڕشگێڕ، به‌ناوی ”ئێره‌ ده‌نگی خه‌باتی کوردستانه‌”، بوه‌ میوانی هه‌میشه‌یی ڕادیۆی هه‌موو ماڵێکی کوردستان و دیوه‌خان و بازاڕ و کۆڕو مه‌جلیس به‌تامه‌زرۆییه‌وه، گوێیان بۆ بڕگه‌و به‌رنامه‌کانی ئه‌م ڕادیۆیه‌‌ شل ده‌کرد. ده‌نگی خه‌باتی کوردستان، هه‌میشه‌ له‌ یاد و بیره‌وه‌ری خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان دا به‌ به‌رزی و دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنێ. 

ئەوسەردەمانەی کە هۆکانی راگەیاندن زۆر دەگمەن و وەک ئەم سەردەمە نەبوون، دەبوو لەکەمترین وەسیلەو هۆ بۆ گەیاندنی سیاسەت و ئامانجەکان کەڵک وەرگیرێن. 
تەنانەت ئەو سەردەمە رۆژنامەو بڵاوکراوە وەک پێویست نەبوو و سازمانی خەبات چەند دەزگاو ماشینی سەرەتایی، وەک تایپی دەستی فۆتۆ ئێستێنسێل، ماشینی چاپی رۆنییۆی هەبوو بۆ دەرکردنی راگەیەندراو چاپکردنی رۆژنامەی تێکۆشان. هەر بۆیە  بوونی رادیۆ بۆگەیاندنی دەنگی پێشمەرگەو دەرخستنی رووی رەشی رژیمی داگیرکەری ئاخوندی و سیاسەتەکانی دژبە گەلی کورد گرینگی زۆری بوو. 
بەزانینی ئەو ڕاستیانە کە زۆر پێویست بوو سازمان چالاکی هێزی پێشمەرگەو سیاسەت وئامەنجەکانی بەجەماری کوردستان رابگەێنێ، رێبەرایەتی سازمانی خەبات و لەسەرویانەوە "مامۆستا سەید جەلال حوسەینی" هەوڵی زۆریاندا بۆ دابینکردن و دامەزراندنی رادیۆ خستەکار، کە بەخۆشیەوە لە ٣٠ ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٤ی کۆچی خۆری، رادیۆ دەنگی خەباتی کوردستانی دامەزراو دەستی بەبڵاوکردنەوەی بەرنامە ئەزمونیەکانی کرد. سەرەڕای کەندو کۆسپ و کەم و کورتی زۆر، بەڵام بەخۆشیەوە بەڕێوەبەران و کادری فەنی دەنگی خەبات توانیان ئەو دەنگە رەسەنە بگەیەننە سەراسەری کوردستان و ئێران.
دەست بەکاربوونی رادیۆ دەنگی خەباتی کوردستان بووە هۆی ناڕەحەتی و کاردانەوەی دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران هەر بۆیە بەدانانی دەستگای پاڕازیت هەوڵیاندەدا ڕێگری بکەن لەگەیشتنی ئەودەنگە ڕەساو شۆڕشگێڕانە بە گۆی هاونیشتمانیان.
دەنگی خەباتی کوردستان نە تەنیا بۆ هۆگران و رێبوارانی رێبازی سازمانی خەباتی کوردستان، بەڵکو بۆ تێکڕای ئەو تێکۆشەرە ئازادیخوازانەی لەخەبات و تیکۆشاندا بوون، دەورێکی کاریگەرو گرینگی بینی کە تائیستاش ئەوانەی لەو سەردەمەدا گوێیان لەبەرنامەکانی رادیۆ دەنگی خەبات رادەگرت، باس لەلایەنەکانی زمانەوانی کوردیی و بابەتی سیاسی و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی ئەو بەرنامانە دەکەن و دەنگی خەباتی کوردستان بە یەکێک ‌لە رەسەنترن دەنگەکان و سەرکــــەوتـــــوترین رادیــــــــــۆ کوردیەکان لەو سەردەمەدا ناو دەهێنن.

دەنگی خەباتی کوردستان جیاواز لەبەرنامەی سیاسی و ووتار و لێکدانەوی روداوەکانی رۆژانەو بڵاو کردنەوەی چالاکی پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمانی خەبات، چەندین بەرنامەی هەمەرەنگ و بە کەڵکی هەبوو، وەک بەرنامەی گۆشەی پێشمەرگە کە بەسەرهاتی پێشمەرگە قارەمانەکان و رێنوینی کار کردن و بابەتی تایبەت بەپێشمەرگەی بە گوێی هۆگرانی دەگەیاند. هەروەها بەرنامەی خەبات و خەڵک کە بەرنامەیێکی تایبەت بوو بە بەشدرای هاونیشتمانیان لە خەبات و  تیکۆشاندا وشێوەکانی ئەو خەبات و پشتیوانیانەی  خەلک بۆ شۆڕش و شۆڕشگێڕانی نیشان دەداو شرۆڤەی دەکردن. بەرنامەی وەڵامی نامەکان کەتایبەت بوو بە وه‌ڵامدانەوەی نامەو داخوازیەکانی گوێگران و هەورەها بەرنامەی ئەدەبی کەبەرنامەیه‌کی حەوتوانەی پڕ بیسەر  بەناوەرۆک و خاوەن گوێگری تامەزرۆی ئەدەبی کوردی بوو و هەروەها جندین بەرنامەی دیکەی وەک بەرنامەی ئایینی و کۆمەڵایەتی بەگوێی گوێگران و هاونیشتمانیان دەگەیاند. بێگومان رێبەرایەتی سازمان و کادرە تێکۆشەرەکانی دەنگی خـــەباتــی کــوردستـــــان دەوری سەرەکیان لەبەرێوە چوونی کاری دەنگی خەباتی کوردستان لـەماوەی زیاتر لەسێ دەیە کار کردنیدا گێراوە. ئەو کادرو بەڕێوەبەرو بەر پرسانەی کە لەم دەستگایەدا بێ پسانەوە و ماندویی نەناسانە کاریان کردوە، هەر کام بەنۆرەی خۆیان لەراپەڕاندنی ئەرکە پێسپێردراوەکانیاندا بەو پەڕی ورد بینی و دڵگەرمیەوە لەپێناو خزمەت بەبواری راگەیاندن و زانیاری دان بەجەماوەر و خزمەت بەفەرهەنگ و ئەدەبیاتی نەتەوایەتیمان و پەرەپێدانی ئەدەبی شۆڕشگێڕی و ناساندنی بیر و باوەری کوردایەتی لەسەر رێبازی سازمانی خەباتدا، دڵسۆزانە لەهەوڵ و تیکۆشانی بێوچاندا بوون.

 

 پیرۆزبێ  یاد و بیرەوەری ٤٠ ساڵەی دامەزراندنی دەنگی خەباتی کوردستانی ئێران.

 کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

 ٣٠ ی جۆزەردانی ١٤٠٤ـی کۆچی خۆری

9 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پیرۆزبێ یادی چل ساڵەی دامەزراندنی دەنگی خەباتی کوردستان

پیرۆزبێ یادی چل ساڵەی دامەزراندنی دەنگی خەباتی کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران