راگەێندراوی سازمانی خەبات بۆ ٣٨مین ساڵڕۆژی شیمیایی بارانی سەردەشت
هاونیشتمانیانی کوردستان!
گەلانی ستەملێکراوی ئێران!
خەڵکی خۆڕاگری شاری سەردەشت!
ئەمڕۆ شەممە ٧ ـی پوشپەڕی ١٤٠٤ـی کۆچی خۆری ٣٨مین ساڵڕۆژی شیمیای بارانی شاری سەردەشتە لەلایەن فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی حکومەتی ڕابردوی عێڕاق کە بووە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە ١٥٠هاووڵاتیی کوردو خهسارێکی گهوره به سروشت و گیانلهبهرانی سروشتەکەی. ئهمڕۆ هێشتا پاش تێپهڕبوونی ئهو ماوه زهمانییه، بهشێک لهدانیشتوانی ئهو شاره بهدهست ئاسهوارهکانی ئهو کردەوە دژه ئینسانییهوه دهناڵێنن. ئەوتاوانە گەورەی حکومەتی سەدام حسێن، بهڵگهیێکی دیکه بوو لەسهر تاوانهکانی دژمنانی کوردستان که دهیانههوێ گەلی کورد لەناوبەرن و ئاسهواری نههێڵن. ئەو هێرشه بۆ سهر نهتهوهی کورد کە بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەتاوانکاری و دڕندەیی داگیرکەران لهکۆر و کۆمهڵه نێونهتهوهییهکاندا بەکار بهێندرێ وەک هۆیەک بۆ پشتیوانی جیهانی لەدۆزی ڕەوای گەلەکەمان.
بێگومان چەندە حکومەتی پێشوی عێراق لەوجینایەتەدا تاوانبارە بەو ڕادەیەش خومەینی و کاربەدەستانی دەسەڵاتی رژیمی ئێران تاوانبارن چونکە لەماوەی هەشت ساڵ جەنگی عێڕاق و ئێراندا دەسەڵاتدارانی ئێران پێداگربوون لەسەر بەردەوامی شەڕو گرتنی کەربەڵاو نەجەف و لەدوایەشدا گرتنی قودس.
حەزی جەنگخوازی و داگیرکردنی وڵاتان لەلایەن دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی، خەڵکی ئێرانی وخەڵکی وڵاتانی ناوچەکەی کردۆتە قوربانی سەرەکی. هەروەک لەئێستاشدا بەهۆی سیاسەتی پاوانخوازی و شەڕخوازی ئەو رژیمە دیکتاتۆرە، لەچەند ڕۆژی رابردوودا خەڵکی ئێران تووش جەنگ و ماڵوێرانی بوون و لەماوەی دوازدە رۆژ هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ناوەندە سەربازیەکانی دەسەڵات و بنکە ئەتۆمیەکانی رژیم لەشارو ناوچەکانی ئێران، لە ئاکامدا بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لەخەڵک.
بێگۆمان هەر کارەساتێک لەماوی ٤٦ساڵ دەسەڵاتی رژیم بەسەر گەلی کوردو گەلانی ئێراندا هاتوە ئاخوندەکان دەسەڵاتدارەکان لێی بەرپرسن و هۆی سەرەکی ماڵوێرانی و کوژرانی هاونیشتمانیانی کوردستان و تێکڕای خەڵکی ئێرانن هەر وەک چۆن لە شیمیایی بارانی شاری سەردەشت و شەهیدبوونی ١٥٠کەس و ژاراویی بوونی ٨٠٠٠ کەسی دیکە تاوانبارن.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەیادی تاوانی شیمیای بارانی شاری سەردەشت لەلایەن رژیمی ڕابردووی عێڕاق، درود دەنێرێ بۆ رۆحی پاکیان و هاودەردی لەگەڵ خانەوادەو کەس و کاریان و تێکڕای خەڵکی شاری سەردەشت جەماوەری کورد لە کوردستانی ئێران ڕادەگەیەنێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
٧ـی پوشپەڕی ١٤٠٤ـی کۆچی خۆری