دووشه‌مه‌‌ 

30 پووشپه‌ڕ2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

وێستگە گرینگەکانی ژیانی جەنابی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی

وێستگە گرینگەکانی ژیانی جەنابی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

مامۆستا سەید جەلال حوسەینی یەکێک لەڕێبەرە پایەبەرزەکان و لەپێشەنگانی بزاڤی رزگاریخوازی کورد لەکوردستانی ئێران بوو. جەنابیان رێبەرێکی دەگمەنی مەیدانی خەبات و تێکۆشان و دژبە زۆرداران و داگیرکەران و کەسایەتیەکی کوردپەروەر بوو کە زیاتر لە ٦٥ ساڵ لەتەمەنی پڕبایەخی بۆ خزمەت بە نەتەوەو نیشتمان تەرخان کرد.
مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی، لەگەڵ ئەوەی مامۆستایەکی ئایینی بوو، هەموو کات باوەڕی وابوو کە تەواوی ئەدیان و بیروبۆچوونەکان جێگای ڕێزن و دەبێ پێکەوە کار بکەن تا کوردستان ئازاد دەبێ و گەلی کورد بە مافەکانی دەگات و دیموکراسی و مافی هەموو نەتەوەکان لەئێران بەشێوەیەکی رەواو یەکسان دابین دەکرێ. بیروبۆچوونی بەڕیزیان بەو شێوە بوو کە کوردستان موڵکی تێکرایی دانیشتوانیەتی و پێویستە هەمووان لەخەمی داهاتوو و چارەنووسیدابن. هەر لەو چوارچێوەدا بە بەردەوامی داوای یەکدەنگی و یەک هەڵویستی تێکرای لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی دەکرد.
جەنابی مامۆستا یەكێك لەڕێبەران و پێشڕەوانی شۆڕش و ڕاپەڕین لەدژی دەسەڵاتی شا بوو،هەر بۆیە بەدامەزرانی کۆماری کوردستان لەدڵخۆشترین تاکەکانی کوردستان بوو و بەتێكچوونی كۆماری كوردستان و شەهیدكرانی قازی محەممەد لەلایەن حەمەڕەزا شا بەبەردەوامی ناڕەحەت و نیگەران بوو ئەو کۆستە گەورەیە لەهەموو قۆناغەکانی ژیانیدا رەنگی دابۆوە. تاوانی حکومەتی حەمەرەزا شا لەبەرانبەر گەلی کوردو کۆماری کوردستان و پێشەوا قازی موحەممەد و یارانی توڕەیی مامۆستای لەودەسەڵاتە دژی کوردە زیاتر کرد، هەر بۆیە بڕیاریدا خەبات و تێکۆشانی زیاتربکات لەبەرانبەر دەسەڵاتدا. هەرلەوچوارچێوەدا لەحوجرەکەیدا، دەرسی کوردایەتی وشۆڕشگێڕی بەقوتابیانی دەکوتەوەو خەڵکی بۆ دژایەتی ناعداڵەتی ودیکتاتۆری شایەتی هاندەدا. بڕیاری جەنابیان بۆ خەباتی شێلگیرانە لەدژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری پەهلەوی لە پێشڕەوی و ڕێبەرایەتی کردنی راپەڕینی خەڵکی شاری بانەو زۆربەی شارەکانی دیکەی کوردستانی ئێران زیاتر دەرکەوت و دەورێکی ئەساسی لەراپەڕینەکاندا گێڕا.
لەدوای روخانی حکومەتی شاو هاتنە سەرکاری خومەینی، مامۆستا وەک زۆربەی خەڵکی کوردستان ئومێدوار بوو کە کۆتایی بە زوڵم و جینایەت دێ و خەڵک بەماف و داوا رەواکانی شاد دەبێ بەڵام خومەینی و هاوکارانی، هیواکانی جەنابی مامۆستاو خەڵکی کوردستانیان بەهێنانە مەیدانی دەسەڵاتێکی دواکەوتوو و حەقنەبیست لەناو برد. زوڵم و حەقنەبیستی خومەینی و رژیمەکەی زات و ماهیەتی ڕەشی نیشانداو هەربۆیە فەرمووی کە ئاخوندەکان مافی نەتەوەی ستەملێکراوی کورد نادەن و دژی دیموکراسی و ئاشتی و بەرابەرین. ناوەرۆکی رەشی ئەو رژیمە بووە هۆی ئەوە جەنابیان بە توندی دژی پیلان و بەرنامە نامرۆڤانەکانی دەسەڵاتی نوێ هەڵوێست بگرێ و بکەوێتە بەربەرێکانەو تێكۆشانی شۆڕشگێڕانە.
دەست پێکردنی خەباتی جەنابی مامۆستا لەبەرانبەر رژیمی ئێران بەشداری چالاکانە لەهاندانی جەماوەرو سەردانی شارە جیاجیاکانی کوردستانی ئێران و هاندانی خەڵک لەدژی دەسەڵات و هەروەها لەدامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و شۆڕشی سیاسی و پێشمەرگانە خۆی دەبینێتەوە.
جێگەی خۆیەتی هاونیشتمانیانی کوردستان و تێکۆشەرانی خەباتکار لە کوردستان و ئێران مێژووی کاری سیاسی و شۆڕشگێڕی جەنابی مامۆستا بکەنە وانەو دەرس و خۆیانی لەسەر بار بێنن.
لەسی پووشپەڕدا كە یادی کۆچی دوایی ئەو ڕێبەرە زانایەو دەگمەنە دەكەیینەوە، هەزاران سڵاو درود دەنێرین بۆ رۆحی پاکی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی و دەڵێین ئەی ڕێبەری دڵسۆزو فیداکارو خۆنەویست بەڵێن دەدەین کە تا ستەممان لەسەربێ ڕێی خەباتمان لەبەردەبێ و لەسەر ڕێبازی پیرۆزت بەردەوام دەبین لەتێکۆشان بۆ هاتنە دیی ئامانجەکانی نەتەوەی زوڵم لێکراوی کورد.
2 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وێستگە گرینگەکانی ژیانی جەنابی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی

وێستگە گرینگەکانی ژیانی جەنابی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران