راگەیەندراوی کومیتە ناوەندی بۆ پازدەهەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی
هاونیشتمانیانی تێکۆشه‌ری کوردستان!
دڵسۆزان و وه‌فادارانی ڕێبازی پیرۆزی کوردایه‌تی و ڕێبازی مامۆستا شێخ جه‌لال حوسەینی!
له ٣٠ پوشپه‌ڕی ۱٣٨٩ی کۆچی خۆری، گه‌لی کورد‌و سازمانی خه‌بات، ڕێبه‌ری ناودار و دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمان، مامۆستا شێخ جه‌لال حوسەینی له‌ده‌ستدا. مامۆستا ڕابه‌رو سه‌رکردەی زانا و دانا، دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران و یه‌کێک له‌و دڵسۆز‌و تێکۆشەرە نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیانه بوو که کاریگه‌ری گرنگی له‌خه‌باتی ڕزگاریخوازی و ئازادیخوازی کورد به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش کوردستانی ئێران گێڕاوەو خاوه‌نی زیاتر لەنیو سه‌ده خه‌بات و تێکۆشانی بێ‌وچان بوو.
مامۆستا له‌مەدرەسەی کوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری دا‌و لەبەر دەستی باوکی بەڕێزی قازی شێخ ساڵح، پێگه‌یشت و بە ئەزموون وەرگرتن لەژیانی سیاسی خانەوادەیی و ڕێوێنیەكانی، توانی ببێتە ڕێبه‌رێكی دلسۆز، شاعیر‌و نووسەرێكی كەم وێنە، مامۆستایه‌کی ئاینی نیشتمانپه‌روەر، که‌سایه‌تیه‌کی به‌ئه‌زموون، نوخبه‌ی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و ئاڵاهه‌ڵگر و پێشه‌نگی كوردایەتی ڕەسەن و خۆماڵیانە.
مامۆستا هەر وەک بنه‌ماڵه ناودار و تێکۆشه‌رەکەی بۆ ئازادی گه‌ل و نیشتمان، تا دواساته‌کانی ژیانی له‌خه‌بات بۆ ئازادی و گه‌یشتنی گه‌لی کورد به‌مافه ڕه‌واکانی تێکۆشاو شانبه‌شانی پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامه دڵسۆزه‌کانی ڕێبازی کوردایه‌تی و سازمانی خەبات، لەقۆناغه جیاجیاکاندا بەردەوام بوو لەبەجێگەیاندنی خەباتی نیشتمانپه‌روه‌ری و دڵسۆزانه و وه‌فادارانه.
بەڕێزیان کەسایەتێکی ساکارو خاکی بوو کە ڕێبەرایەتی شۆڕشی خۆماڵیانەی بەشێک لەبزوتنه‌وه‌ی کورد‌و هەروەها سازمانی خه‌باتی کرد‌و هیچ کات نه‌یهێشت که سازمانی خه‌بات تێکه‌ڵ به‌شه‌ڕی براكوژی بێ، وه‌ک ڕێبه‌رێکی ئاشتیخواز و خەمخۆری یه‌کڕیزی، هه‌میشه هه‌وڵی بۆ خه‌باتی یەكگرتوانەی نێوان هێزو لایه‌نه‌کاندا دا‌و دژی لێکترازانی ناو ڕیزه‌کانی جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان وه‌ستایه‌وه.
جەنابی مامۆستا هەر وەك چۆن لەماوەی دەسەڵاتی پاشایه‌تیدا یەکێک لەپێشڕەوان و تێکۆشەرانی دژ بەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە بوو، لەدوای هاتنە سەر حوکمی ده‌سه‌ڵاتی نه‌گریسی ئاخوندیشدا، لەبەرانبەر زوڵم و غەدری ئه‌و رژیمه دیکتاتۆره وه‌ستایه‌وەو و قوربانی بۆداو هەمووكات خۆی و سازمانی خه‌بات له‌پشتیوانی کردنی کورد له‌به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بەردەوام بوو. ئەو هەڵوێست و نیشتمان و گەل خۆشەویستیه‌ی مامۆستا شێخ جه‌لال له‌ناو ڕێبازی کوردایه‌تی و ڕیزه‌کانی سازمانی خه‌بات ڕه‌نگی دایه‌وه‌و بووه شانازیەكی دیكەی مێژوویی له‌خه‌بات و تێكۆشانی جەنابیان و سازمانی خەبات لەدژی داگیرکه‌رانی کورد‌و جوڵانەوە ڕه‌واکەی.
ئێمه ڕێبه‌رایه‌تی سازمانی خه‌بات، دڵسۆزانی ڕێبازی پاکی کوردایه‌تی جه‌نابی مامۆستا، له‌یادی ١٥ ساڵه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ جه‌لال حوسەینی، په‌یمان له‌گه‌ڵ رۆحی پاکی جه‌نابیان و باقی شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی گه‌ل و نیشتمان و سازمانی خه‌بات نوێ ده‌که‌ینه‌وه که به‌رده‌وامی به‌ڕێبازی کوردایه‌تی و خه‌بات بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌کانی گه‌له‌که‌مان ده‌ده‌ین و له‌پێناو ئاوات و ئامانجه‌کانی مامۆستا‌و به‌ره‌وپێش بردنی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی سازمانی خه‌بات وهینانە دیی ئامانجی شەهیدان و ئامانجی مامۆستا شیخ جەلال حوسەینی تێده‌کۆشین.
به‌رزو به‌ڕێزبێ یادی ١٥ ساڵه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا و ڕێبه‌رمان مامۆستا شێخ جه‌لال حوسەینی
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان
بڕوخێ رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات
۲۹ی پووشپەڕی ۱٤٠٤ی کۆچی خۆری