ئیعدامی بێهروز ئێحسانی و مەهدی حەسەنی مەحکوم دەکەین!
سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ قەتڵ و عامی هەزاران زیندانی سیاسی ساڵی ١٣٦٧، جینایەتکارانی رژیمی ئاخوندی دوو ئەندامی سازمانی موجاهێدینی خەلقی ئێران بەناوەکانی بێهروز ئێحسانی و مەهدی حەسەنی لەزیندانی قزڵحەسار ئیعدام کرد.
شەهید بێهروز ئێحسانی کە ٧٠ ساڵ، خەڵکی شاری ورمێ لەزیندانیە سیاسیەکانی دەیەی ٦٠ بوو لە رەشەمەی ١٤٠١ لەتاران گیرا. شەهید مەهدی حەسەنی خەڵکی شاری ڕەی ئەویش لەخەرمانانی ١٤٠١ لەشاری زەنجان گیرا. لەدوای گرتنیان کەوتنە بەر شکەنجەو ئازار تا لە ٢٦ی خەرمانانی١٤٠٣ لەلایەن قازی جینایەتکار، ئیمان ئەفشاری سەرۆکی بەشی ٢٦ لەدادگای بەناو شۆڕش، بەتاوانی ئەندامەتی لەسازمانی موجاهێدینی خەڵقی ئێران بە ئیعدام مەحکوم کرا.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ئیعدامی ناڕەوای شهید بێهروز ئێحسانی و مەهدی حەسەنی بەتوندی مەحکوم دەکا و سەرەخۆشی بە سازمانی موجاهێدینی خەلقی ئێران و خانەوادەی ئەو دوو شەهیدە رادەگەیێنێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤