هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رێگە بە راگواستنی 3 بەندکراوی سیاسی کورد نەدرا

رێگە بە راگواستنی 3 بەندکراوی سیاسی کورد نەدرا

بەپێی راپۆرتەکان، سێ بەندکراوی سیاسیی کورد کە پێشتر بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ زیندانی شارەکانی خۆیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوون، بۆ شوێنەکەی پێشویان لە بەندی چواری هۆڵی 12ی گرتووخانەی رەجایی شار گەڕێندرانەوە.

ئەو سێ بەندکراوە سیاسییە بە فەرمانی بەرپرسانی زیندان بۆ شوێنێکی نادیار  ڕاگوێزرابوون، بەڵام بە بیانووی وون بوونی پەروەندەکانیان دیسان گەڕێندراونەتەوە شوێنی خۆیان. 

ناوی ئەو زیندانییانە بریتیە لە: “عومەر فەقیەپوور” خەڵکی مەهاباد، “محەممەد نەزەری” خەڵکی ساین قەڵا و “خالید فەرەیدوونی” خەڵکی مەهاباد کە هەر سێکیان حوکمی زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپاوە، کە بڕیار بوو بۆ زیندانی شارەکانی خۆیان ڕایانگوێزن بەڵام بەبیانووی ون بوونی پەروەندەکانیان رێگریان لە گواستنەوەیان کرد.

ئەو سێ زیندانییە سیاسیە کە بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ ئەحزابی سیاسیی کوردستان بەندکراون، پێشتر بۆ ڕاگواستنیان بۆ زیندانی شارەکانی خۆیان، چەندین نامەیان بۆ بەرپرسانی زیندان ناردبوو بەڵام هەتا ئێستا هیچ وەلامێکی ئەرێنیان نەدراوەتەوە.

7 ساڵ و 5 مانگ و 8 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رێگە بە راگواستنی 3 بەندکراوی سیاسی کورد نەدرا

رێگە بە راگواستنی 3 بەندکراوی سیاسی کورد نەدرا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)

په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:

[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات

ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران