ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ گەلاوێژی ۱٤٠٤ بەرانبەر بە ۳ی ئاگۆستی ۲٠۲٥، شاندێکی حیزبی زەحمەتکێشان کە بریتی بوون لە:بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری گشتی،شاندی مەکتەب سیاسی، سەردانی سازمانی خەبات یان کرد و لەلایەن : بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی و چەند کەس لەئەندامانی کومیتەی ناوەندی و کادری رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات، پێشوازی گەرمیان لێکرا. لەو دیدارەدا، لە سەر چەند باس و پرسی جیهانی، ناوچەکە بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی، گفتوگۆی کرا. بابەتی هەستیاری هەلوومەرجی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری گۆڕانکاریەکان و کەڵکی بەجێ وەرگرتن لەو هەلوومەرجی هاتوونە پێش. هەردوو هەیئەت هاوکاری و یەکڕیزی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران و پێویستی هاوکاری کردنی لایەنەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان یان بە گرینگ زانی. لەکۆتاییدا پێداگریان لەسەر دۆستایەنی دێرینەی نێوان حیزبی زەحمەتکێشان و سازمانی خەبات کردەوە.