دیداری دۆستانەی سازمانی خەبات و یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان
ڕۆژی پێنجشەممە ۲۳ی گەلاوێژ ۱۴۰۳ بەرانبەر بە ۱۴ی ئاگۆستی ۲۰۲۵، هەیئەتێکی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کە پێکهاتووبوون لە بەڕێزان جەلال خۆشکەلام، کارگێڕی کومیتەی ناوەندی، ماردین زاهدی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی هەولێری سازمانی خەبات و خاتوو ڕێناس فەلەکی، کادری پەیوەندیەکانی هەولێری سازمانی خەبات، سەردانی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڕێزان د.شاخەوان خالید، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، شاکر هاشم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و جەلال سمایل، کەرگێڕی مەکتەبی پەیوەندیەکان، پێشوازی گەرمیان لەێوە کرا.
لە دیدارەکادا، چەند بابەتی گرنگی جیهانی، ناوچەیی و کوردستانی باسی لێوە کراو زەروورەتی هەڵسەنگاندنی دروست بۆ ئەو دۆخەو چۆنیەتی هەڵوێست لەسەر ئەو بابەتانە خرایە بەر باس. هەروەها باسێک لە سەر دۆخی ئێستای دەسەڵاتی ئێران و لاوازبوونی ئەو دەسەڵاتە کرا. خوێندنەوە بۆدۆخی هاوکاری هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران و کەڵک وەرگرتن لە هەلوومەرجی سیاسی ڕۆژ بە هاوکاری و هاوئاهەنگی، تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوو. هەروەها لەو دیدارەدا باس لە گرنگی کاری مەدەنی هاوبەش لەلایەن ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوانی سازمانی خەبات و یەکێتی نەتەوەیی کراو دوو لایەن پێیان باش بوو کە ناوەندەکانی ڕاگەیاندنیان بتوانن پێکەوە کاری هاوبەش بکەن.
لە کۆتاییدا هەر دوو لایەن پێداگریان لەسەر دۆستایەتی و نزیکی زیاتر کرد.