یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رەوشی کـورد لـە کـوردســتان تــرکـــیا لـــەدوای هـــەڵـــبژاردنەکـــانی 7ی ژووئـــەن

رەوشی کـورد لـە کـوردســتان تــرکـــیا لـــەدوای هـــەڵـــبژاردنەکـــانی 7ی ژووئـــەن
ب. رۆژین

هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وەڵاتی تورکیا لە رێکەوتی 7/6/2015 بە سەرکەوتنێکی گەورەی کورد و وەدەستهێنانی 80 کورسی پارلەمانی لە لایەن لیستی HDP کۆتایی هات. لەپاش ساڵیانێکی زۆر شکاندنی بەربەستی 10 لەسەدی و بوونی کورد وەک فراکسیۆنێکی بەهێز لە پەرلەمانی تورکیا ئەو خەونە دێرینە بوو کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی وەلات وەدی هات. سەرکەوتنێکی گەورە بوو کە لە ئەنجامی بیرتیژی و خوڵقێنەری سەرکردەکانی کورد وەدی هات و بوو بە مایەی شادی گەلی کورد. بێ گومان ئەو شۆکە سیاسیە بۆ دەسەڵاتی تورکیا گەورەتر لە چاوەروانیەکانی بوو و هەر بەو هۆیەش لە هەمان چرکەساتی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەلبژاردنەکانی چاوەروانی بۆ دروست کردنی کۆسپ و تەگەرەی جۆراوجۆر دەکرا. 

ئەو لیستەی بۆ ماوەی 12 ساڵ بە بێ گەرانەوە بۆ دەنگی هیچ کام لە لیستەکان دەیتوانی حکوومەت پێک بێنێ‌، لەدوای هەڵبژاردنەکان ناچار بەوە بوو کە سەردانی هەموو لایەنە براوەکان بکات و لەسەر پێکهاتنی حکوومەت داوای هاوبەشی و دانووستانیان لەگەڵ بکات و لەناویشیان دا لیستی HDP کە بە زۆری کوردەکان دەنگیان پێ دا و کورد نوێنەرایەتی دەکات و ئەو راستیە ئەوەندەی تر بیزار کەر بوو بۆ دەسەڵاتێک کە فەلسەفەی خوێندنەوەی بۆ کورد بە ترۆریست ناساندن و یان لە باشترین حاڵەت هاوەلاتی دەرجە 2 و سێیە. دواجاریش هەروەک چاوەروانی دژوار بوونی پێکهاتنی حکوومەت دەکرا 45 رۆژ تێپەری و بە پێی دەستووری وەڵاتی تورکیا بەدوای پێکنەهاتنی حکوومەت سەر لەنوێ‌ بریاری هەڵبژاردن درایەوە.

بێگومان ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی تورکیا بۆ دەوڵەتی ئاکپارتی قابیلی قبووڵ نەبوو و سەرلەنوێ‌ خۆرێخستنەوە و ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنێکی تر هەر لە یەکەم رۆژەکانی دوای هەڵبژاردن کەوتە دەستووری کارییەوە. لە کرۆکی شرۆڤەی هەلبژاردن و دەرئەنجامەکانی کەمبوونەوەی رێژەی دەنگەکانی AKP رەنگ بێ زۆر هۆ هەبن، بەڵام ئەوەی پێوەندیی بە گەلی کوردەوە هەبێ و زیاتر مەبەستی ئێمە بێ، سیاسەتە هەڵەکانی دەوڵەت لە راست کورد و خۆساخ نەکردنەوەی لەسەر پرسی کورد و خوێندنەوەی نادروست لەسەر دەنگدەری کورد بووە. دەوڵەتی تورک لە لایێک رێژەی دەنگەکانی لە ناو گەلی کورد یەکجار دابەزیوە و لە لایێکی تریشەوە بە زویر کردنی تورکە توندرەو و رەگەزپەرەستەکان تووشی کەمبوونەوەی دەنگەکانی بووە. لەراستی دا یەکلایی نەبوونەوەی تەواوی ئاکپارتی لەسەر پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی و هەوڵ دان بۆ راگرتنی هەر دوو بەرەی دژ بە یەک لە یەک کاتدا ئەو سیاسەتە هەڵەیە بوو کە ئەنجامەکەی بۆ AKP دابەزینی رێژەی دەنگەکانی بوو. لەبەرانبەر ئەو دۆخە دا و بۆ چارەسەر کردنی ئەو دابەزینە گرتنە پێشی ئاسانترین رێگە لە لایەن دەوڵەتی تورک چاوەروان کراو بوو و هەڵوەشاندنەوەی یەکلایەنە و فەرمی ئاگر بەست لەم کات و ساتە دا یەکەمین دەرکەوتەی ئەو چارەسەریە خێچ و خوارە بوو کە AKP گرتوویەتە پێش و لە پاشانیش دا کردنی شارەکانی کوردستان بە گۆرەپانی شەر و ئابلۆقە خستنە سەر شارەکانی کوردستان و کوشتنی هاوەلاتیانی سڤیل وەک چارەسەری بۆ کەم کردنەوەی تێچووی هەڵبژاردن لەبەرچاوی گرتوون. 

شاری جزیرێ‌ی کوردستانی تورکیا کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە زیاتر لە 90 لەسەدی دەنگەکانی دابە لیستی HDP و ئاکەپە شکستێکی گەورەی لەو شارە بینی بوو بە ئامانجی رشتنی رق و کینەی دەوڵەت و بە بیانووی بوونی هێزەکانی PKK دەیان تانک و زرێپۆش لە شەقام و کۆڵانەکانی شاردا بڵاوبوونەوە، قەنناس لە بەرزاییەکانی شار جێگیرکران. لە ئاکامی هەشت ڕۆژ گەمارۆی شاردا، 23 هاوەلاتی مەدەنی کە ژن، مناڵ، پیاوانی بەساڵاچوو و مێرمنداڵیشیان لەناودایە، بە گوللـەی ڕاستەوخۆی قەنناس بەدەستانی سوپا و پۆلیسی تورکیا گیانیان دا. هەتا ئەو رۆژەی لە رێگەی سەلاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی هەدەپە و چەندین کەسایەتی و سیاسەتمەداری دیکەی کورد لە کاتیکدا کە هەموو رێگەکانی چوون بۆ ناو جزیرێ‌ بەربەست کرابوون تواندرا گەمارۆکە بشکێندرێ‌ و کۆتایی بەو رەوشە ئاڵۆزە بهێندرێ‌. ئاکەپە ویستی ئەو کوشتارە وەک هەڕەشە و تۆلەسەندنەوەیێک لە خەڵکی شاری جزیرێ‌ و باقی شارەکانی کوردستان بە کار بێنێ‌ بەڵام هەروەک دیارە نەک ئەو کوشتن و برینە ناتوانێ‌ ئیرادەی لەبران نەهاتووی گەلی کورد لە کوردستانی تورکیا کەم بکاتەوە بەڵکو هەموو جارێ‌ بە هاتنی کەشێکی لەمجۆرە هەستی نەتەوەیی و مافخوازیی جەماوەر لەبەرزیی و هەڵکشان دەدا و رقی پیرۆزیی خەڵک زیاتر دەبێ.

بێگومان دەوڵەتی ترک کەوتۆتە قۆناغێکی دژوار و هەر بۆیە هەڵە بە هەڵە چارەسەر دەکات و لە کاتێکدا کە پێویست بوو بە دڵ و مێشکێکی کراوە دەنگ و پەیامی کوردستانیان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە بە روونی وەربگرێ‌ و کار لەسەر خێراتر کردنی پرۆسەی ئاشتی بکاتەوە، بە لێدانی ئاوازیی کۆن هەمدیسان هەموو هەوڵ و پێش کەوتنەکانی هێنایەوە سەر خاڵی سفر و دووبارە کەشی دردۆنگی و رق و بیزاری و نەفرەتی زاڵ کردەوە. 

حکوومەتی ئاکەپە دەبێ بزانێ‌ کە ئەگەر لەرێگەی ئەو سیاسەتەوە بتوانێ‌ ئەمجارەش کاریگەریی لەسەر رێژەی دەنگەکانی دروست بکات بێگومان هەر سەرکەوتنی وەدەست نەهێناوە و رەوشی وەڵاتی تورکیای بۆ چەندین ساڵ بەرەو دواوە خستووە و متمانە لەسەر نیەتی چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کوردی دادەبەزێ‌. 
بێگومان رەوشەکە لەدوای بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی دووهەمی پارلەمانی لەو وەلاتە دەتوانێ‌ ئاڵوگۆری بەرچاو دروست بکات و پێویستە دەوڵەتمەدارانی تورک دووجار پەیامێکیان بەرگوێ بکەوێ‌ هەتا باوەر بە ئیرادە و برشتی گۆڕان و مافویستی بکەن و بێگومان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەش لیستی هەدەپە دەتوانێ‌ سەرکەوتن تۆمار بکات و گریمانەی زۆرتر بوونی رێژەی دەنگەکانیشی دەکرێت.


9 ساڵ و 1 مانگ و 26 ڕۆژ و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رەوشی کـورد لـە کـوردســتان تــرکـــیا لـــەدوای هـــەڵـــبژاردنەکـــانی 7ی ژووئـــەن

رەوشی کـورد لـە کـوردســتان تــرکـــیا لـــەدوای هـــەڵـــبژاردنەکـــانی 7ی ژووئـــەن

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران