رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 30ی بەفرانباری کۆچی خۆری رێورەسمی پرسە و سەرەخۆشی خوالێی خۆشبێت کاک فەتاحی کاویان کەسایەتی ناسراو و تێکۆشەری ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری کۆیە بەرێوە چوو. بە مەبەستی هاوخەمی شاندێکی رێبەرایەتی سازمانی خەبات بەسەرپەرشتی بەرێز کاک رێبوار حسێنی ئەندامی کومیتەی ناوەندی لەو
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 30ی بەفرانباری کۆچی خۆری رێورەسمی پرسە و سەرەخۆشی خوالێی خۆشبێت کاک فەتاحی کاویان کەسایەتی ناسراو و تێکۆشەری ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری کۆیە بەرێوە چوو. بە مەبەستی هاوخەمی شاندێکی رێبەرایەتی سازمانی خەبات بەسەرپەرشتی بەرێز کاک رێبوار حسێنی ئەندامی کومیتەی ناوەندی لەو ریورەسمە دا بەشدارییان کرد و لە نزیکەوە هاودەردی خۆیان بۆ هاورێیان و کەس و کاری کاک فەتاح کاویان دەربڕی.
شایانی باسە خوالێی خۆش بێت کاک فەتاحی کاویان دوای پێشکەش کردنی ٦٠ ساڵ لە ٨٠ ساڵ تەمەنی خۆی ، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانبار بە هۆی ڕاوەستانی دڵ، لە قەڵای حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە کۆچیدوایی کرد و رۆژی ٣٠ ی بەفرانبار لە مەزارگەی تێکۆشەرانی دێموکرات بە خاک سپێردرا.