بەڕیوەچونی بە شکۆی ۴۵ـمین ساڵیادی دامەزراندی سازمانی خەبات
ڕۆژی هەینی، ٧ی خەرمانانی ١٤٠٤، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بە ئامادەبوونی ڕێبەرایەتی سازمان، ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی، و نوێنەرانی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان, ژمارەیەک لە پێشمەرگەو کادرو ئەندامانی سازمان، چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات لە بنکەی سەکردایەتی، ڕێوڕەسمێکی شایستە و پڕشکۆ یادکرایەوە. لەم ڕێوڕسمەدا پێداگریی لەسەر مێژووی پڕ شانازی سازمان و درێژەدان بە ڕێبازی ڕزگاریخوازی گەلی کورد کرایەوە.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نیشتمانی ئەی رقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. پاشان، بابەشیخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وتارێکی گرنگی پێشکەش کرد. لە وتارەکەیدا، سەرنجی خستە سەر قۆناغەکانی تێکۆشانی سازمانی خەبات لە ماوەی ٤٥ ساڵی ڕابردوودا، ئاماژەی بە قوربانیدان و خۆڕاگری پێشمەرگە و کادرەکانی سازمانی خەبات کرد. هەروەها پێداگریی لەسەر پێویستی یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کورد کردەوە بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان. دواتر ڕێکخراوی ئافرتانی خەبات پەیامی پیرۆزبایان پێشکەش کردو لەپەیامەکەیاندا پێداگریان لەسەر گرینگی ڕۆلی ئافرەتان لەڕیزەکانی سازمانی خەبات کرد. هەروها کومیتەی تهشکیلاتی نهێنی سازمان وێڕای گهرمترین پیرۆزبایی بە ئهندامان و لایهنگران و کادرو پێشمهرگه و زیندانیانی سیاسی وخانەوادەکانیان و ههروهها خانەوادەی سهربهرزی شههیدان، درودو سڵاو یان نارد بۆ گیانی پاکی مامۆستا و ڕێبهر و دامهزرێنهری سازمانی خهبات، مامۆستا شێخ جهلال و ههموو شههیدانی ڕێگهی ئازادی و ڕێبازی سازمانی خهبات و بەلێنیان دا، زۆرتر لهههوڵ و خهبات دابن لهژێر ڕێنوێنی سیاسهت و بهرنامهی سازمانی خهبات دژبە ڕژیمی دیکتاتۆرو لهو پێناوهشدا ئامادهی ههر جۆره کردەوەو چالاکی سیاسی و مهیدانین کە لەلایەن سازمانەوە پیان دەسپێردرێت.
ڕێکخراوی لاوانی خەبات پەیامی خۆیان پیشکەش کردو دامزراندنی سازمانی خەباتیان بەگرینگ زانی و هەروها ڕایانگەیاند، هێزی لاوان لە کۆمەڵگەی سیاسی و مەدەنیداو تواناییان وەکوو هێزی بزوێنەری کۆمەڵگە، لای کەس شاراوە نیەو حاشای لێ ناکرێت. بۆیە لە بەرانبەر هەوڵەکانی ڕژیمی ئێران بۆ لەناو بردنی بیرۆکەی ئازادیخوازی لە نێوان لاواندا، ڕێکخراوەکانی لاوان لەگەڵ هێزەکانی ئۆپۆزسیونی دژبەری ڕژیمی ئێران، ماندوو نەناسانە هەموو هەوڵ و تەقالای خۆیان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەوڵ و پیلانەکانی ڕژیم ئەدەن و دەبینین کە لاوانی وڵات لە ئەمڕۆدا چەند ئاگادارترنو و تەنانەت لیدەر و پێشەنگی شۆڕشەکانن. هەر بۆیە بۆ پتەوتر کردنی ئەو پەیوەندیانە لە نێوان لاواندا، ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران، هەموو هەوڵ و توانای خۆی سەرف کردوە تا هاودەنگی و هاوکاریەکی زۆرتر لە نێوان لاوانی بەوجی شۆڕشگێڕ ساز بکرێت و پەیوەندی نێوان ئۆپوزسیۆن و کۆمەڵگەی مەدەنی لە ناۆخۆی وڵات پتەوتر بێتەوە. دواترناوی ئەو هیزولایەنە بەڕێزانەی پەیامی پیڕۆزباییان ناردبو خوێندرایەوە کە لە پەیامی هەموو لایەنە بەڕیزەکان، لەسەر گرنگی خەبات بۆ ئازادی و سەربەستی وێڕای پیرۆزبایی ئەم یادە، هیوای سەرکەوتنیان بۆ سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران خواستبوو. ڕێوڕەسمەکە بە چەند سرودی نیشتمانی، مۆسیقا و گۆرانی شۆڕشگێڕی لە لایەن سەباح حاجی پیشکەش کراو هەروەها چەند پارچە شیعرێک لەسەر وەسفی نیشتمان و شەهیدان خوێندرایەوە. جێگەی ئاماژەیە پێشانگایەکی وێنەیی لەسەر مێژووی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگەکانی سازمانی خەنات نمایش کرا، کە سەرنجی ئامادەبووانی ڕاکێشا.