ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٤، بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات و ئەندامانی کومیتەی ناوەندیی سازمان پێشوازییان کرد لە شاندێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کە بریتی بوون لە: دوکتور مەجید حەمەدەمین، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێر؛ عبدالقادر هەرکی، لێپرسراوی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی ٣ی هەولێر؛ دارا عوسمان شێخانی، ئەندامی بەشی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی ٣ی هەولێر؛ خەیام ئەنوەر قادر، ئەندامی بەشی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی ٣ی هەولێر.
لە دیدارەکەدا، شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی 45ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەباتیان لە سکرتێری گشتی و ئەندامانی سازمانی خەبات کرد و هیومێدی سەرکەوتنیان بۆ سازمانی خەبات لەپێناو مافەکانی گەلی کورد بە ئاوات خواست.
لە کۆبونەوەکەدا لە سەر چەند باس و پرسی جیهانی، ناوچەکە بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی، گفتوگۆ کرا. بابەتی هەستیاری هەڵومەرجی ناوچەکە و ئەگەری گۆڕانکارییەکان و کەڵکی بەجێ وەرگرتن لەو هەڵومەرجانەی هاتوونەتە پێش، تەوەری گفتوگۆکان بوون. هەردوو شاندەکە هاوکاری و یەکڕیزیی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران و پێویسیی هاوکاریکردنی لایەنەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستانیان بە گرنگ زانی.
لەکۆتاییدا، هەیئەتی یەکێتی نیشتمانی پێداگریان لە سەر دۆستایەتی لە گەڵ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کردەوە.