ڕۆژی چوارشەممە ۱۲ی خەرمانان ۱۴۰۴ بەرانبەر بە ۳ی سێپتامبر ۲۰۲۵، بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی و هەیئەتی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات پێشوازیان کرد لەشاندێکی بزوتنەوەی چاکسازی کوردی لە سوریە پێکهاتوو لە بەڕێزان: وائل عومەر، نوێنەری بزووتنەوەکە لە مەکتەبی ئەنجومەنی نیشتمانی، دکتۆر عه بدولوەهاب ئەحمەد بەرپرسی ڕێکخستنی بزووتنەوەکه لە هەرێمی کوردستان و عومەر عومەر ئەندامی هەماهەنگی بزووتنەوەکە لە هەرێم
لە دیدارەکەدا چەند پرسی گرنگی جیهانی، هەلوومەرجی کورد لە سوریەو ئێران و چەند بابەتی دیکە باسی لێوە کراو لایەنەکان هەڵسەنگاندی لەبارەوە کرا.
لە کۆتاییدا دوولایەن پێداگریان لەسەر پتەوترکردنی دۆستایەتی و پەیوەندیەکانیان کرد.