ئێواره‌ی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەرمانانی ١٤٠٤ کۆچی خۆری بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمان بە ئامادەبوونی چەندکەس له ئەندامانی سه‌رکردایه‌تی، کۆبونەوەی ئاسایی ناوه‌ندی ڕاوێژی سازمانی خه‌بات بەڕێوە چوو.
له‌و کۆبونه‌وه‌دا کاک بابه‌شێخ باسێکی کورتی له‌سه‌ر سیاسه‌تی جیهانی و پرسه هه‌نوکه‌ییه‌کان له جیهان و ناوچه‌که کرد و ڕایگه‌یاند که: هه‌تا دێت کێشه و به‌ربه‌ره‌کانی له نێوان هێز و وڵاتە بەهێزه‌کانی جیهانی زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ، له‌لایه‌ک سیاسه‌تی ئابووری و پەرەپێدانی توانای سەربازیی چین و ده‌ستێوه‌ردانی ناڕاستۆخۆی ئەو وڵاتە له‌سه‌ر پرسه جیهانیه‌کان و کاریگه‌ری نه‌رێنی بۆ فراوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی ئابووری و سه‌ربازی خۆی جیهانی زیاتر به‌ره‌و ناسه‌قامگیری بردوه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه سیاسه‌تی حکومەتی ترامپ لە ئەمریکا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی جیهان، به‌تایبه‌ت ساردبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئوروپایی و بێ منه‌تی ترامپ له‌و په‌یوه‌ندیانه وای کردوه که وڵاتانی ئوروپایی بیر له یه‌کخستن و دامه‌زراندنی هێزی نیزامی ئوروپا بکه‌نه‌وه و به‌مه‌ش بارودۆخێکی ئاڵۆز و ناسه‌قامگیر له سیاسه‌تی ئابوری و ویستی ده‌سه‌ڵات و حکومەتە بە هێزەکان، بۆ زاڵ بوون بەسەر ئابوری و بەهێزکردنی پێگەی خۆیان لەجیهاندا، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه
ڕژیمی ئێران به هه‌وڵی نزیکی له ڕوسیا و چین چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بوو که ئه‌و دوو وڵاته پشتیوانی لێ بکه‌ن له په‌ره‌پێدانی چه‌کی ئۆتۆمی و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی وڵاتانی غه‌ربی به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریکا و ئیسڕائیل، به‌ڵام نه‌ک پشتیوانیان لێ نه‌کرد به‌ڵکو له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی چه‌وت و دژمنکارانه‌ی ڕژیم له په‌ره‌پێدانی چه‌کی ناوکه‌یی و داکۆکی ڕژیم له ڕووبوونه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان،ناڕاستەوخۆ نیگەرانیان دەربڕی.سکرتێری گشتی ووتی له هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌رکانی و کێشه و ئاڵۆزیانه‌ی که هه‌ن، هیچ کامیان به قازانجی ڕژیم نیه و وڵاتانی دنیا زیاتر و زۆرتر دوری له ڕژیمی ئێران ده‌گرن. هه‌لومه‌رجه‌که به شێوه‌یه‌که که ڕژیم له زۆر باره له قه‌یران و کێشه‌ی قوڵ دایه و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێکی به‌رین و فراوان له ناوچه‌که‌دا هه‌یه. لە ناو خۆی ئێران‌دا ڕژیم تووشی گەلێک قەیران بووەو گرفته‌کان پەرەیان سەندووە. ئەگەر لە ڕابردوودا فه‌قیری وهه‌ژاری و بێ کاری و گرانی و زۆر قه‌یرانی دیکه هه‌بوون، ئێستا خەڵك ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان کێشه‌ی نوێ بۆته‌وه له‌وانه کیشه‌ی که‌م برقی و که‌م ئاوی. ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕی ئه‌مریکا و ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ ڕژیم زۆر نزیکه و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن که سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و جه‌نگه ده‌توانێ له‌ماوه‌یه‌کی زۆر نزیک دا ڕوبدات. ئێمه له‌و چوارچێوه‌دا پێویستمان به ئاماده‌کاری ته‌واو هه‌یه.
ڕێزدار کاک بابه‌شێخ له به‌شێکی تری قسه‌کانی دیکه‌ی دا باسی له هه‌وڵ و خه‌باتی هاوبه‌ش له نێوان هیز و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران کرد و ڕایگه‌یاند که ئێستا ٧ هێز و لایه‌نی سیاسی له په‌یوه‌ندی و کۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وام دان به مه‌به‌ستی خه‌بات و کاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان هێز و لایه‌نه‌کان دا.
کاک بابه‌شێخ له به‌شی کۆتایی باسی له ڕه‌وشی ئێستای سازمانی خه‌باتی کرد‌و ڕایگه‌یاند که چالاکیه‌کانی سازمانی خه‌بات به‌رده‌وام له به‌ره‌وپێشچوون دان و پێویسته ناوه‌ندو ئورگانه‌کانی سازمانی خه‌بات بە تێکڕایی و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به تایبەت، به‌رده‌وام بن له چالاکی زیاتر.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا و به‌پێی پرۆتوکۆڵی دیاریکراوی کۆبونه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕاوێژ ڕێکه‌وتن کرا که ناوه‌ندی ڕاوێژ پێویستی به زیادکردنی چه‌ندین ئه‌ندامی دیکه هه‌ن بۆ کارکردن له‌و ناوه‌نده‌دا و هه‌روه‌ها ناوه‌ندی ڕاوێژ ده‌بێ ڕۆڵێکی چالاک ببینێ له پرۆسه‌ی به‌ره‌وپیشچوونی سازمانی خه‌بات.
کۆبونه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕاوێژ به ڕاگۆڕینه‌وه و شرۆڤه‌کردنی چه‌ندین باس و پرسی ناوخۆ و به‌شداری چالاکانه‌ی ئه‌ندامانی ڕاوێژ له پرسه جۆربه‌جۆره‌کان دا کۆتایی به کۆبونه‌وه‌که هێنا.