سێ‌شه‌مه 

18 خه‌رمانان2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

په‌یامى سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات به‌ بۆنه‌ى یادى له‌ دایك بوونى حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌د(ص) په‌یامبه‌رى ئیسلام

په‌یامى سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات به‌ بۆنه‌ى یادى له‌ دایك بوونى حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌د(ص) په‌یامبه‌رى ئیسلام
بابه‌شێخ حوسه‌ینى

بە ناوی خۆم و هاوڕێبازانم لە سازمانی خەبات پیرۆزبایی یادی لە دایك بوونی پەیامبەری ئیسلام حەزرەتی موحەممەد بە هاونیشتمانیانی موسڵمان لە كوردستان،ئێران و سەرانسەری جیهان ڕادەگەێنم.
پەیامبەری ئیسلام بە پێشەوایەتی جەماوەری خەڵك لە وەڵاتانی ئیسلامی وبە ڕێنوێنی و هاندانی ئینسانەكان بۆكاری چاكەو دووركەوتنەوە لە خراپە، ئینقلابێكی گەورەو گۆڕانكاری بەرچاوی لە پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لە نێوان كۆمەڵگەی ئینسانیدا هێنایە ئاراوەو ڕێگەی لە زیندە بەچاڵكردنی كچان و زوڵم لە ئافرەتانی لەسەردەمی خۆیدا گرت.
دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی بە ناوی ئیسلام و بە ناوی پەیڕەویی لە پەیامبەری ئیسلام،  دژایەتی ئینسانەكان بە تێكڕاو بە تایبە ستەمی لە گەلانی ئێران و گەلی كورد دەكات.هەروەها ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆرە،مەبەستیەتی حكومەتی مەزهەبی و دیكتاتۆری هاوشێوەی خۆی، لە وڵاتانی ئیسلامی جێگیر بكات. بەڵام بە خۆشیەوە بە ووشیاری جەماوەری وەڵاتانی ئیسلامی و خەباتی یەكگرتوانەی جەماوەری ئێران و دژایەتینیكرد سیاسەتی سەرەڕۆیانەو پاوانخوازانەی ئەو ڕژیمەو هێرش و فشاری وەڵاتانی جیهانی بۆ سەر گروپە ترۆریستیەكانی بەكرێگیراوی دەسەڵاتی ئاخوندەكان، ڕژیمی ئاخوندی تووش گەورەترین شكستی سیاسی و ئیستراتیژیك بووەو لە ناو خەڵكی موسڵمان بێزراو قێزەونتر بووەو لە ناوچوونی بۆتە ڕاستێكی حاشاهەڵنەگر.
لە جێژنی مەولود ویادی لە دایك بوونی پەیامبەری ئیسلام لە گەڵ پیرۆزبایی دووبارەم بە موسڵمانانی كوردستان،دڵنیام كە ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی دەڕوخی و ئازادی و ڕزگاری بۆ گەلی كوردو گەلانی ئێران وەدیی دێت.


بابەشێخ حوسەینی
١٢ ی خەرمانای ١٤٠٤ كۆچی خۆری

4 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌یامى سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات به‌ بۆنه‌ى یادى له‌ دایك بوونى حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌د(ص) په‌یامبه‌رى ئیسلام

په‌یامى سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات به‌ بۆنه‌ى یادى له‌ دایك بوونى حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌د(ص) په‌یامبه‌رى ئیسلام

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران