رۆژی دووشەممە ١٠ـی خەرمانانی ١٤٠٤ مەنسوری رەسوڵی کوڕی حەمە ئاغای کاولان، پێشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات، بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
کۆچکردوو مەنسوری رەسوڵی لەساڵەکانی ١٣٥٩ بۆ ١٣٦٠ لە پێشمەرگە چالاکەکانی سازمانی خەبات بوو و لەجەنگەکانی ناو شاری بانە، شەڕی ١٠ـی خەزەڵوەر، شەڕی دارساوێن لەدژی هێزەکانی رژیمی ئاخوندی بەشداری کرد. کاک مەنسور برای شەهید جەلال رەسوڵی کە لەهێرشی چەکداری یەکێک لەهێزەکانی کوردستان لەدێی بێژوێ لەناوچەی ئالانی سەردەشت شەهیدکرا.
لەناوەندی راگەیاندنی خەبات میدیاوە سەرەخۆشی سازمانی خەبات بە خانەوادەو خزمان و دۆستانی لەناوچەی بانە رادەگەیەنین.
دوا مەنزڵی کۆچ کردوو بەهەشتی بەرین بێت.