ڕۆژی چوارشەممە ۱۲ی خەرمانان ۱۴۰۴ بەرانبەر بە ۳ی سپتامبەر ۲۰۲۵، پلۆنۆمی چوارمی سازمانی خەبات، هەڵبژێردراوی کۆنگرەی حەوتەمی سازمان، بە ئامادەبوونی بابەشێخ حوسەینی، سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئیران، ئەندامانی سەرکردایەتی و بەشێک لە کادرەکانی سازمان، بەڕێوەچوو. پلۆنۆم بە دەقەیەک بێدەنگی و فاتیحەیەک بۆ گیانی پاکی مامۆستا شێخ جەلال حۆسەینی، ڕێبەر و دامەزرێنەری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی سازمانی خەبات، دەستی پێکرد. پێشەکی بەڕێز سکرتێری گشتی ڕاپۆرتێکی بەپێزی لەسەر دۆخی جیهانی، ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران و کوردستانی ئێرانی پێشکەش کرد و لەسەر دەور و نەقشی کورد، کوردستانی ئێران، هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و سازمانی خەبات بەتایبەتی، خستە بەر باس. کاک بابەشێخ پاش شیکردنەوەو بەرچاو ڕوونیەک لەسەر بابەتی پلۆنۆم و ئەرکەکانی پلۆنۆم، کونفرانس و کۆنگرە، باسێکی لە دەیەکانی ۷۰ و ۸۰ی زائینی و دۆخی ئەوکات و ئێستەی کرد و نەزمی جیهانی و ئاڵوگۆڕەکانی هەڵسەنگاند. دەست بەسەردا گرتنی بازاری جیهانی لەلایەن وڵاتی چین، سیاسەتی ژیئوپولیتیک و دابەشکردنی سنورەکان لە نیوان چین، پاکستان و هیندوستان و ڕووداوەکان و گێرەو کێشەکانی ئەم ماوەیەی ئەو وڵاتانە، خاوەن هێزبوون وهةولَةكان بؤ خاوەنداریەتیان لەلایەن ئامریکا، ئوروپا، هەروەها چین و ڕوسیە لە ئاسیا، حکومەتی ئێران و دۆخی دەسەڵات پاش چالاک کردنی میکانیزمی ماشە، دۆخی ناوخۆی ڕژیم و سنور تێپەڕاندنی ئیعدامەکان لەئێران، خراپی ئابوری وڵات و دۆخی نالەباری کۆمەڵایەتی، هەلوومەرجی ئیستەی ئیسرائیل و سەرقاڵ بوونی لەگەڵ غەزەو ئەگەری هێرشی دووبارەی بۆ سەر ڕژیمی ئێران، جوڵانەوەی کورد لە پارچەکانی کوردستان و ڕەخسانی باشترین هەل بۆ کورد لەو دۆخەدا، بابەتی هاکاری هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران و ڕۆڵگێڕی سازمانی خەبات بۆ پتەوتر بوونی ئەو پەیوەندیانەو چەند بابەتێکی گرنگی دیکەی پێشکەش کرد. لە درێژەدا بەشێک لە بەشداربووان، پرسیار و ڕاو بۆچوونی خۆیان لەسەر ڕاپۆرت و بابەتەکان دەربڕی و بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد. لە بەشێکی دیکەی پلۆنۆم دا هەڵسەنگاندن و پێداچوونە بۆ چۆنیەتی جێبەجێ کردنی ئەرک و کاری ئۆرگانەکانی سازمان کرا و هەر ئۆرگانێک ڕاپۆرتی کاری خۆی پێشکەش کرد و بۆ باشتر بەرەپێش چۆونی ئەرک و کارەکانی ئۆرگانەکان و داواکاری و پێداویستیەکانیان و هاوکاری باشتری ئۆرگانەکان بۆ کاری گشتی پەیوەندیان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی کوردستان، چەند بۆچوون و پێشنیاری جیاواز ئاڵوگۆڕی پێکرا. لە کۆتاییدا پێداگری لەسەر درێژەپێدان بە ڕەوتی دروستی سیاسەتەکانی سازمانی خەبات کرا و سەرکردایەتی لەسەر بڕیاری خۆیان بۆ بەرەپێشتر بردنی سازمانی خەبات و ڕەوتی هاوکاریان لەگەڵ هێز و لایەنەکانی کوردستانی ئێران ۆ پارچەکانی دیکەی کوردستان پێداگریان کرد.