بەشداری ئەندامانی سازمانی خەبات لەکۆبوونەوەی بەرینی ئێرانیانی ئازادە لەبرۆکسێلی پایتەختی بێلژیک
رۆژی شەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی بەرانبەر بە ٦ی سێپتامبری ٢٠٢٥ی زاینی بەبۆنەی یادی شەست ساڵەی دامەزراندنی سازمانی موجاهیدین کۆبوونەوەیەکی بەرین بە بەشداری خەباتکارانی ئێرانی و کوردو ئەندامانی سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران و ژمارەیەکی بەرچاو لەئەندامانی سازمانی خەبات بە سەرکەوتوانە بەڕێوە چوو. لەو کۆبوونەوەدا ئەندام پەرلەمان و سیاسەتمەداری ناوداری چەندین وڵاتانی جیهان بەشداریان تێدا کرد و وتاریان پێشکەش کرد. وتاری خانمی مریەم ڕەجەوی، یەکێک لەگرینگترین وتارەکان بوو.ناوبراو لەقسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ٦٠ ساڵێک بەسەر دامەزراندنی موجاهدینی خەڵکی ئێراندا تێپەڕیوە؛ ١٤ ساڵ لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆری شا و ٤٦ ساڵ لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی. ٦٠ ساڵ، بەبێ ئەوەی یەک ڕۆژ و یەک کاتژمێر پشوو بدات. لە پەیوەند بە سیاسەتی موجاهیدین و ئەرکی حکومەتی کاتی ڕایگەیاند کە ئەرکی سەرەکی حکومەتی کاتیە کە ماوەی ٦ مانگ کاربکا بۆ هەڵبژاردنی ئازادو مەجلیسی نیشتمانی و یاسای نیشتمانی، هەڵبژاردنیەک بە دەنگی گشتی.
شایەنی باسە ئەم کۆبوونەوە بە دروشم و ڕێپێوانی هەزاران کەس لەخۆپیشاندان و پێشکەش کردنی چەندین پەیامی گرنگی کەسایەتیە سیاسیەکانی جیهان و وتوێژی ئەندام و بەرپرسانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ تلویزیون و راگەیاندنە جیهانییەکان بە سەرکەوتوانە کۆتایی پێهات.