ئەمڕوسێشەممە، ١ی ڕەزبەری ١٤٠٤ بەرانبەربە ٢٣ی سپتامبر٢٠٢٥ هەیئتێکی حزبی ڕزگاری کوردستان بەسەرپەرەستی بەڕیز ڕێکارئەحمد سکرتێری گشتی و هاوڕێیەتی بەڕێزان حاجی کارۆخ هێرۆیی، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی، هۆگر محەممەد، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی گشتی حزبی ڕزگاری کوردستان، سەردانی بارەگای سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن بەڕێزان بەختیار عەزیزی، ئەفسانە رەحیی، ئاکۆ زالییەو ماردین زاهیدی، ئەندامانی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات، پێشوازی گەرمیان لێوە کرا.لە دیدارەکەدا، چەندین مژاری ژۆراوژۆر خرایە بەر باس و لێکدانەوەیەک لە دۆخی جیهانی، ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، پارچەکانی کوردستان و رۆڵی کورد و هێزە کوردیەکان باسی لێوە کرا. لە کۆتاییدا هەردوو لایەن لەسەر دۆستایەتی زۆرتر و پەیوەندی لەمێژینەی لایەنەکان کرد و بابەتی هاوکاریەکان لە بواری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی هەر دوو لایەن پێداگری لەسەر کرا.