کۆبوونەوەی نوێنەرایەتی ٧ هیز و لایەنی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ نۆروێژ – ٢٧ی سێپتامبری ٢٠٢٥ ڕۆژی شەممە، ٢٧ی سێپتامبری ٢٠٢٥، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نوێنەرایەتی لە نێوان حەوت هیز و لایەنی کوردستانی ئێران بەشداربوو لە ناوەندی دیالۆگ لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو. مەبەستی کۆبوونەوەکە هەماهەنگی زیاتر، بۆ چالاکی هاوبەش و دۆزینەوەی میکانیزمێکی کارا بۆ پێکەوە کارکردن بوو. لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەڕێز کاک عەبدوڵای قادری تێڕوانین و بۆچونی خۆی لەبارەی گرنگی کاری هاوبەش پێشکەش بە بەشداربوان کرد. بە شێوەیەکی هاوبەش، هەموو نوێنەران باسێکیان لەبارەی بارودۆخی ئێستای ئێران و کوردستانی ئێران کرد و گرنگی کاری هاوبەشیان بەرز نرخاند. لە کۆتایدا، سەرجەم لایەنەکان تێگەیشتن و پێداگریان کرد کە پێویستە کومیتەی هاوکاری و هاوفکری هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ کاراتر و بەرچاوتر بکرێتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش، لەسەر چەند خاڵی هاوبەش و پلان بۆ هاوکاری زیاتر لە داهاتوو ڕێککەوتن. لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکە باس لەوە کرا کە هێز و لایەنان هەوڵدەدەن پەیوەندی بەهیزتر دروست بکەن لەگەڵ نەتەوەکانی تر لە نێو کۆمەڵگەی ئێرانییەکان لە نۆروێژ، هەروەها لەگەڵ ئەو هێز و رێکخراوانەی باوەڕیان بە دیموکراسی و مافی نەتەوەیی پێکهاتەکانی ئێران هەیە، بە مەبەستی هاوکاری و پشتیوانی لە خەباتی ئازادیخوازی. لایەنە بەشدراوەکان: سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رێکخراوی دەرەوەی حیزبی کۆمونیستی ئێران (کۆمەڵە – کۆمیتەی نۆروێژ) پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) پارتی ئازادی کوردستان کۆمەڵەی زەحمەتکێسانی کوردستان