دووشه‌مه‌‌ 

21 ره‌زبه‌ر2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سكرتێری گشتی سازمانی خەبات پێشوازی لەكارا كردنی بڕیاڕنامەی شۆِڕای ئەمنیەتی نەتەوەیەكگرتوەكان دژ بە ڕژیمی ئاخوندی كرد

سكرتێری گشتی سازمانی خەبات پێشوازی لەكارا كردنی بڕیاڕنامەی شۆِڕای ئەمنیەتی نەتەوەیەكگرتوەكان دژ بە ڕژیمی ئاخوندی كرد
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سكرتێری گشتی سازمانی خەبات پێشوازی لەكارا كردنی بڕیاڕنامەی شۆِڕای ئەمنیەتی نەتەوەیەكگرتوەكان دژ بە ڕژیمی ئاخوندی كرد

 

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە ۶ی ڕەزبەری ۱٤٠٤ كۆچی خۆری، شۆڕای ئەمنیەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەدوای ۱٠ ساڵ بە سەر ڕاوەستاندنی بڕیاڕنامەكانی، 1696 ی ساڵی 2006،و 1737 لە 2006،و 1724ی ساڵی 2007،و 1803 لە 2008،و1835 لە 2008 و هەروەها بڕیاڕنامەی 1929 لە 2010، جارێكی دیكە هەر شەش بڕیاڕنامەی بۆ ڕێگری كردن لە دروست كردنی بۆمبی ئەتۆمی لە لایەن ڕژیمی ئاخوندی ئێران كارا كردەوە. بێگومان هۆی سەرەكی دەرچوونەوەو كاراكردنی ئەم بریاڕنامەكانی شۆڕای هێمنایەتی نەتەوەیەكگرتوەكان و هەروەها تێكڕای بڕیاڕنامەكانی دیكەی ناوەندە جیهانیەكان و بە تایبەت ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان، لەئاكامی هەوڵەكانی ڕژیمی ئێران بۆ دروست كردنی بۆمبی ئەتۆمی وبەردەوام بوون لە سیاسەتی پاوانخوازی و جینایەت و تاوانەكانی ڕژیم لەدژی خەڵكی بێتاوان و پەرپێدان بە تاقمە ترۆریستیەكان و دەست وەردان لە كاروباری وڵاتانی جیهان هاتۆتە ئاراوەو پەسەند كراون. لەگەڵ ئەوەی بریاڕنامەی نوێی شۆڕای هێمنایەتی نەتەوەیەكگرتوەكان، ڕێگە لەهێنانی كەل و پەل و خواردەمەنی و پێداویستیە پزشكیەكان و دەواو دەرمان ناگرێت بەڵام بێگومان بە هۆی كەمتەرخەمی دەسەڵاتداران دەبێتە هۆیەك بۆ بەرەو سەرچوونی زیاتری گرانی و هەژاری و زیان بە گەلانی ئێران و چینی كەم داهات دەگەێنێ.دیارە دەسەڵاتدارانی ڕژیم بە مەبەست ئاسانكاری ناكەن بۆ ئەوەی پێداویستیەكانی ژیان بە ئاسانی بگاتە دەست خەڵك و هەوڵ دەدەن كۆمەڵگەی جیهانی بە بەرپرسی كێشەكان و گرانی و هەژاری لە ئێراندا بناسێنن. بێگومان كاراكردنەوەی شەش بڕیاڕنامەی شۆڕای هێمنایەتی نەتەوە یەكگرتوەكان زەربەتێكی گەورەیە لەڕژیمی ئاخوندی و دەسەڵاتدارە خۆسەپێنەكان ڕێگەیان نابێت بۆمبی ئەتۆمی دروست بكەن و لەلایەكی دیكەوە زۆرتر دەكەونە تەنگانەوەو لە هەمانكاتدا بۆ جەماوەری وەزاڵەهاتوو هەلومەرج لەبارتر دەبێت بۆ ڕاپەڕینی تێكڕایی لەدژی حوكمڕانی جینایەتكاری ئاخوندی دژی خەڵك و دژی دیموكراسی. لەو هەولومەرجە حەستەمەدا كە هەژاری و بێكاری خەڵكی كوردستان و سەراسەری ئێران زیاتر دەگرێتەوە، داوا لەدەوڵەمەندەكانی كوردستان دەكەم زیاتر لەڕابردوو یارمەتی هەژارانی كوردستان بدەن و لەم قۆناغە سەختەدا، ئەركی كەسایەتی نیشتمانی و نەتەوەیی باشتر لە رابردوو بگێڕن.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سكرتێری گشتی

بابەشێخ حوسەینی

یەكشەممە ٦ی ڕزبەری ۱٤٠٤ ی كۆچی خۆری

14 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سكرتێری گشتی سازمانی خەبات پێشوازی لەكارا كردنی بڕیاڕنامەی شۆِڕای ئەمنیەتی نەتەوەیەكگرتوەكان دژ بە ڕژیمی ئاخوندی كرد

سكرتێری گشتی سازمانی خەبات پێشوازی لەكارا كردنی بڕیاڕنامەی شۆِڕای ئەمنیەتی نەتەوەیەكگرتوەكان دژ بە ڕژیمی ئاخوندی كرد

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران