به‌ڕێوه‌چوونی سیمیناری هاوبەشی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران له وڵاتی ئه‌ڵمان
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەزەبەرى ١٤٠٤ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ربه ٢٨ی ئوکتوبری ٢٠٢٥ی زاینی لە شارۆچکه‌ی بێرگیش گلادباخی سه‌ر به شاری کۆلن،ی وڵاتى ئەڵمانیا سیمینارێکی هاوبه‌ش له ژێر ناوی بزوتنەوەی ژینا (ژن، ژیان، ئازادی) به‌بۆنه‌ی سێهه‌مین ساڵیادی ئه‌م شۆڕشه‌وه، له لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی هێز ولایه‌نه سیاسیه‌کانی به‌شداربوو له ناوه‌ندی دیالۆگ لەو وڵاته به به‌شداری کوردانی تاراوگه له ئه‌ڵمان، کەسایەتییە ئەکادیمییەکان و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای سیمیناره‌که به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی و ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان و شۆڕشی ژینا ده‌ستی پێ‌کرد. پاشان له پانێلێکی هاوبه‌ش دا نوێنه‌ری حه‌وت هێز و لایه‌نی سیاسی پێکهاتوو له سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانى کوردستان،پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK)، پارتی ئازادی کوردستان(PAK)، کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و و کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانی حزبى کۆمۆنیستی ئێران به‌شداریان تێدا کرد و وتاریان پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد.
له‌پاش پێشکه‌شکردنی په‌یامی نوێنه‌ری هێز و لایه‌نه‌کان،ئاماده‌بوان پرسیاریان کرد‌و نوێنەری لایەنە سیاسیەکانی بەشدار لەو پانێڵە و وه‌ڵامیان دانەوە.
نوێنه‌ران له په‌یامه‌کانیان دا وێڕای به‌رز نرخاندنی شۆڕشی به‌رینی ژینا، باسیان له گرنگی پێکه‌وه کارکردن کرد و هه‌وڵه‌کان و چالاکی ناوه‌ندی دیالۆگی هێز و لایه‌نه‌سیاسیه‌کانیان به‌رز نرخاند. له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا نوێنه‌ری سازمانی خه‌بات، کاک میلاد ئه‌فراز ئه‌ندامی به‌ڕێوبه‌ری کومیته‌ی ئه‌ڵمانی سازمانی خه‌بات، ڕایگه‌یاند که سازمانی خه‌بات به گرنگیه‌وه له کار و خه‌باتی هاوبه‌ش ده‌ڕوانێ و پێویسته له داهاتوودا کار و خه‌باتی هاوبه‌شی له‌م شێوه‌مان زیاتربێ. کاک میلاد ڕایگه‌یاند که سازمانی خه‌بات به‌ره وە پێکهێنانی یه‌کڕیزی و خه‌باتی هاوبه‌ش و ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر گوتار‌و بنه‌مای هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان تێده‌کۆشی و سازمانی خه‌بات بڕوای به پلورالیزم و کار‌و خه‌باتی یەکگرتووکانەو هاوفکری و هاوخه‌باتی تۆکمەو ڕیشەدار هەیەو ده‌توانین بە ڕێکخستنەوەی ناو ماڵی کورد و بۆ گه‌یشتن به ئامانج و داخوازیه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان هه‌نگاوی گرنگ و چاره‌نوس بنێین.
له به‌شی پانێلی دووهه‌می ئه‌و سیمیناره، ٧ که‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌کادیسمی کورد که له‌لایه‌ن ناوه‌ندی دیالۆگه‌وه میوانداری کرابوون، هه‌ر یه‌ک به نۆبه‌ی خۆی په‌یامیان به بۆنه‌ی ساڵیادی شۆرشی ژیناوه پێشکه‌ش کرد و ئه‌و یاده‌یان به‌رز نرخاند. هاوکات به لێک نزیکبونه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه‌کان و هه‌وڵدان بۆ کار و خه‌باتی هاوبه‌ش دڵخۆشی خۆیان ده‌ربڕی. ئه‌و ئه‌کادیسم و که‌سایه‌تیه سیاسیانه بریتی بوون له کاک عه‌بدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ماستێر له زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی ئۆسڵۆ، کاک عه‌زیز ماملێ مافناس و چالاکی سیاسی، سه‌حه‌ر باقری خوێندکار بۆ دکتۆرای ئابوری سیاسی له زانکۆی سۆربۆنی پاریس، کاک ڕه‌شید کرمانجی دکتۆرای بیولۆجی، کاک ئازاد محمدیان، دکتۆرای زانسته سیاسیه‌کان، کاک فه‌راز فیروزی مافناس و پارێزه‌ر، عوبید سورخانی کارناسی سیاسی به‌شداریان کرد.
شایه‌نی باسه ئه‌م سیمیناره به‌رهه‌می هاوکاری و پێکه‌وه کارکردنی ٧ هێز و لایه‌نی کوردستانی ئێران بوو به مه‌به‌ستی ئاوڕدانه‌وه لە شۆڕشی ژینا، ئاکامەکانی و بەرزڕاگرتنی یادی فیداکارییەکانی ژنان و پیاوانی خوڵقێنەری ئەو نەبەردە مێژووییە بوو.