بەداخەوە حاجی ساڵح ڕەحیمی کەسایەتی شاری بانەوە ناوچەی پشت جادەو گوندی میراوا، باوکی شەهیدی قارەمان ناسر میراوایی، دڵسۆزی کوردستان و سازمانی خەبات کۆچی دوایی کرد. سکرتێری گشتی و سەرکردایەتی و ئەندامانی سازمانی خەبات، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیان بۆ کۆچی دوایی ئەو کەسایەتییە دڵسۆزی نیشتمان و نەتەوەی کورد و سازمانی خەبات خۆشەویستە بە خانەوادەکەی و خەڵکی دێی میراوا، شاری بانە خەڵکی گوندەکانی ناوچەی پشت جادە ڕادەگەێنن دوامەنزڵی حاجی ساڵح ڕەحیمی بەهەشتی بەرین بێت.