لە مێژووی کورد و کوردستاندا زۆر ڕۆژی مێژوویی و پیرۆز بە هۆی بەربەرەکانی و موبارزە لە پێناو بەدیهاتنی مافە نەتەوەییەکانی کورد ڕووی داوە و زۆر قارەمانیەتی و گێانفدایی لەلایەن شۆڕشگێڕان تۆمار کراوە، کە بۆ هەتاهەتایە لە مێشک و ویژدانی کوردستانییاندا ماوەتەوە و دەمێنێتەوە. یەک لەو ڕۆژانە ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانە، کە 10ی خەزەڵوەری ساڵی 1358 داستانی قارەمانی و نەبەزی گەلی کورد و ڕۆڵە نەبەزەکانیان لە سازمانی خەبات تێدا تۆمار کراوە.
دیارە زۆر ڕۆژو یادی گەورە لە مێژووی خەباتی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان دا هەیە،بەڵام بۆچی ئەو ڕۆژە بۆتە ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات؟ بێگومان زۆر قارەمانیەتی و گیانفیدایی دیکە لەلایەن پێشمەرگە ئازا و چاونەترسەکانی سازمان خولقێنراوە و کەم نەبوون ئەو قارەمانانەی بە بەخشینی گیانی خۆیان نەیانهێشتووە بیداخی کوردایەتی بکەوێتە ئەرز و دوژمنانی کورد دڵیان خۆش بێت.
دیارە یەکێک لە گرنگیەکانی 10ی خەزەڵوەر لەوەدا کە ئەو کاتە هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات و لایەنەکانی دیکەش، هێزێکی مەشقپێکراو و بە ئەزموون لە کاری نیزامیدا نەبوون و خۆشەویستیی کوردستان و هەستکردن بە زوڵملێکراویی بووە هۆیەک کە ئەو قارەمانانە لە هیچ فیداکارییەک نەپرینگێنەوە و بەوپەڕی باوەڕ بە کوردایەتی، بەرهەڵستیی دوژمن ببنەوە.
کاتێک دوژمنی دڵ پڕ لە قینی ڕژێمی ئاخوندی بە هێزێکی مەشقپێکراو و ئامادە و پۆشتە هێرشی کردە سەر کوردستان، تەنیا چارە بەربەرەکانی کردن بوو لە بەرانبەریاندا. بۆیە پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمانی خەبات، ئەگەرچی کەموکوڕییان لە بواری نیزامی و چەک و ئەسلەحەدا هەبوو، بەڵام توانیان لە بەردەم ئەو هێزە گەورەیەدا خۆڕاگر بن و دوژمن بەچۆکدا بهێنن.لە لایەکی دیکە باوەڕ و ئیمانیان بە ڕێبازی سازمانی خەبات و کوردایەتی ئەوەندە قایم و بەهێز بوو کە توانییان هێزی پڕچەک و چۆلی دوژمن،، بشکێنن و سەری شۆریان پێ شۆڕتر کەن وتەنانت هاوار لە تاران هەستێنن. دوای ئەو قارەمانیەتییە، خومەینی گەورە دیکتاور هاواری لێ هەستا و کوتی "کوردستان، دەنگی ئێوەم بیست." هەر ئەوە دەرخەڕی ئەو قارەمانیەتی و ئازایەتییەی پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتە و وای کرد کە ئەم ڕۆژە بچێتە ناو ڕۆژە مێژووییەکانی گەلی کورد و بۆ هەتاهەتایە نەتەوەی کورد و ڕێبوارانی ڕێگای سازمانی خەبات شانازیی پێوە بکەن.
بەڵێ ڕۆژی 10ی خەزەڵوەر ڕۆژێکی مێژووییە بۆ سازمانی خەبات و دەبێ هەموو کورد شانازیی پێ بکا و بە بەرزی بینرخێنێت، چونکە بە خوێنی ڕۆڵە قارەمانەکانمان تۆمار کراوەو ڕژیمی دەسەڵاتداری دیکتاتۆری تووشی شکست کرد.
ڕۆحی شەهیدانی ئەو داستانە ئازادیانە ڕۆژە مەزنە و هەموو شەهیدانی کوردستان شاد بێت و ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێ.
پیرۆز بێت 10ی خەزەڵوەر لە ڕێبوارانی ڕێگای سازمانی خەبات و هەموو گەلی کورد.



