رۆژی شەممە 2ی رێبەندانی 1395 لە گرتووخانەی ورمێ دوو بەندکراوی کورد کە یەکێکیان کەم ئەندام بوو، لەلایەن دەزگای “قەزاییâ€ی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سێدارە دران.
ناوی ئەو دوو بەندکراوە کوردە بریتیە لە:
رۆژی شەممە 2ی رێبەندانی 1395 لە
گرتووخانەی ورمێ دوو بەندکراوی کورد کە یەکێکیان کەم ئەندام بوو، لەلایەن دەزگای “قەزایی”ی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سێدارە دران.
ناوی ئەو دوو بەندکراوە کوردە بریتیە لە: سینا حسێنپوور و قەبعەلی مەردانی چەندین ساڵە لە بەندی ١٤ی زیندانی ورمێ بەندکراون و چاوەڕێی حوکمە داسەپاوەکەن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەری هەنگاو، یەکێک لەو زیندانییانە بەناوی قەبعەلی مەردانی کەم ئەندام بووە و لەسەر ویلچەر بۆ شوێنی سێدارەدانەکە ڕاگوێزراوە.
ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەو دوو زیندانییە هاوڕێ لەگەڵ زیندانییەکی دیکە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی سێدارە ڕەوانەی قەرەنتینەی زیندانی ورمێ کرابوون کە یەکێکیان گەڕێندراوەتەوە زیندان.