 
      لە ١٠ی خەزەڵوەردا، ئێمە پشتئەستوور بە ڕابردووی پاک و بێگەردی سازمانی خەبات، بە ھیممەتی بەرزی لاوانی فیداکاری کوردستان، وانەی شۆڕشگێڕی دەخوێنین و بانگی سەربەرزی ژیان بە گوێی تاک بە تاکی دانیشتووانی زێدی پیرۆز دەڵێینەوە. بەڵێن بە خوێنی گەشی شەھیدانی سوورخەڵاتی ڕێبازی خەبات دەدەینەوە کە تا سەرکەوتن، بێ پسانەوە سەنگەری شەھیدان ئاوەدان و ئاوەدانتر بکەینەوە.



