سێ‌شه‌مه 

13 خه‌زه‌ڵوه‌ر2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

10ی خەزەڵوەر لە دایكان و خوشكانی شەهید و لە رۆحی دایكە ئامین و ئافرەتە قارەمانەكانی ڕیزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و بە تایبەت ڕیزەكانی سازمانی خەبات پیرۆز بێت

10ی خەزەڵوەر لە  دایكان و خوشكانی شەهید و لە رۆحی دایكە ئامین و ئافرەتە قارەمانەكانی ڕیزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و بە تایبەت ڕیزەكانی سازمانی خەبات پیرۆز بێت
بابەشێخ حوسەینی

10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگە لە گەڵ جوانی پاییز پیرۆزە
وەرزی پاییز وەرزێكی جوانەو جوانیەكەی لە وەرزی بەهار نامێنێتەوە
لە خەزەڵوەردا جوانی سروشت لە قەتارەی پێشمەرگەكان، پێكەوە جوانیەكی ئەفسوناویان هەیە،هەرچەند شەنگە بێری ناچنە كوێستان بەڵام كۆڕیان لە بەر نوایان و لە ماڵ و دیوەخان گەرمەو پێكەوە دەكەونە دەمەتەقەو باس و بەسەرهاتی جیاجیا، لە تەورو توون تێكەڵی دەكەن، باسی پێشمەرگەكان،هەڵۆ چنگ بەگڕەكان دەكەن. خەڵكیش لە بەر هەیوانان و لە بەر سوێ بانان و بەرنوای مزگەوتی گوندەكان،لە خوێندنگەو زانستگە، لە قاوەخانەو،لە مەنزڵ و لە هەر شوێنێك كە خۆفرۆش و خۆدۆڕێن وبەدی ناو میللەت چاویان لە سەری نەبێ‌، باسی پێشمەرگە باسكی بەهێزی گەل دەكەن. هەموو پێكەوە دەڵین تا ستەمم لە سەرە ڕێگەی خەباتم لە بەرە، هەر كەس بە جۆرێك باسی قارەمانی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات دەگێڕنەوە.
یەك دەڵێ‌ شەڕی جێژنی قورربان لە پاییزی ساڵی پەنجاو هەشتت لە بیرە؟ كە چۆن پێشمەرگەو خەڵك ئاوریان لە سەر پشتی دژمن كردەوە. یەكی دیكە دەڵێ‌ ئەی شەڕی دارساوێن كە دژمن تا ئێستاش بە ئازاریەوە دەنالێنێ‌.ئەوی دیكەو لە كۆڕێكی دیكە دەڵێ‌ ئەی شەڕی ناوشاری بۆكان،شەڕی سەرای بۆكان،شەری بەرزااییەكانی پشتی نستان كە قارەمانانی سازمانی خەبات لوتی دژمنیان شكاند. یەكی دیكەو لە كۆڕێكی دیكە باسی قارەمانیەتی كەم وێنەی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات لە ناو شاری سنە دەكاو هاوكۆڕێكی دیكە لە قارەمانی پێشمەرگەكانی سازمان لە ناو شاری مەریوان دەدوێ‌.
لە كۆڕێكی دیكەدا باسی ئەوە دەكەن ئەی بە بیرتان دێ‌ كە لە ناوچەی پاش ئاربەبای بانەو لە دێ‌ ناوە، پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات نزیك بە سەد پێشمەرگە ی كوردستانیان لە گەمارۆی دژمن ڕزگار كردو نەیان هێشت بە دەستی پاسدارو خۆفرۆشان شەهید بكرێن. یەكی دیكە باسی ڕزگاركردنی چەندین پێشمەرگەی كوردستانی لە دێی سەرای بۆكان دەكا كە لە لایەن پێشمەرگە قارەمانەكانی سازمانی خەبات ڕزگار كران و پێشمەرگە قارەمانەكانی سازمانی خەبات دژمنیان تووش شكستیكی گەورە كرد.
كەسێكی دیكە ووتی ئەی گرتنی پایەگای شوێی ،گرتنی پایەگای یاكوباوا،گرتنی پایەگای سیچان، شەری كەم وێنەی هەڵۆ.....
هەموویان ساغ بوونەوە كە باسی داستانی قارەمانی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات بە ڕۆژێك و مانگ و ساڵێك كۆتایی نایەو پێكەوە ووتیان پیرۆزبێت 10 ی خەزەڵوەر ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات
 
 
 
 
 
2 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

10ی خەزەڵوەر لە دایكان و خوشكانی شەهید و لە رۆحی دایكە ئامین و ئافرەتە قارەمانەكانی ڕیزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و بە تایبەت ڕیزەكانی سازمانی خەبات پیرۆز بێت

10ی خەزەڵوەر لە دایكان و خوشكانی شەهید و لە رۆحی دایكە ئامین و ئافرەتە قارەمانەكانی ڕیزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و بە تایبەت ڕیزەكانی سازمانی خەبات پیرۆز بێت

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران