لە خزمەت بە دوژمن پاشگەز بنەوە
مێژووی بزووتنەوە ڕزگاریخوازنی کورد زۆر جار ژمارەیەک لە دانیشتووانی کوردستان فریوی دوژمن دەخۆن و هەندێکیش لە ڕووی ناچاریەوە دەچنە ناو ڕیزی دوژمن. هەروەها ژمارەیەک کە نێردراوی شۆڕشن بۆ بەدەستهێنانی زانیاری یان لێدان لە دوژمن، لە ناو ڕیزەکانی دەسەڵاتدان.
ئەم کەسانە ڕووبەڕووی دوو مەترسی گەورە دەبنەوە:
هەندێک لە بەکرێگیراو جاسوسەکان لە هەر ساتێک دا ئاشکرابن، ئاکامەکەی دەکەونە بەر ڕق و توڕەیی خەڵک و زۆرجار مەترسی بۆ ژیانیان و.هەروها لە دەستدانی ناو بانگی کۆمەڵایەتیان و
لەلایەن گەل و نەتەوەکەی خۆیانەوە وەک خائینن و خۆفرۆش سەیر دەکرێن،.
خەیانەت هەر نەک خودی خائینەکە ڕسوا دەکات، بەڵکو ناوبانگ و کەرامەتی خانەوادەو کەس و کاریشی دەخاتە مەترسییەوە،.
لەلایەکی دیکەوە، دوژمنان و داگیرکەران هەمیشە هەوڵیانداوە لە ڕێگەی سیخوڕ و بەکرێگیراوەکانیانەوە دزە بکەنە ناو بزووتنەوەکانەوە.کە ئامانجی سەرکیان تێکدانی یەکڕیزی و دروستکردنی دووبەرەکی و
کۆکردنەوەی زانیاری و بەدەستەوەدانی شۆڕشگێڕانە بە
بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە هەوڵ بۆ بێهیواکردنی خەڵک دەدەن.
ژمارەیەک لە فریوخواردوەکان لە سەردەمی ئیستای سۆشیال میدیادا لەژێر ناوی ڕەخنەگرو چاودێری سیاسی هێرش دەکەنە سەر خودی شۆڕش و کەسایەتییە تێکۆشەرەکان، بەبێ ئەوەی هیچ بەدیل و ڕێگەچارەیەکیان پێبێت.
خاڵێکی گرنگی بابەتەکە جیاکردنەوەی نێوان ڕەخنەی دڵسۆزانەو ئەو هێرشە بەرنامە بۆ داڕێژراوەی کە لەلایەن دوژمنانەوە ئەنجام دەدرێت.ڕەخنەی دڵسوزانە ئامانجی چاکسازی و
ڕاستکردنەوەی هەڵەکان و بەهێزترکردنی بزووتنەوەکەیە.کە لە
ڕوانگەیەکی دڵسۆزانەوە دەگیرێت، ڕێز لە خەبات و قوربانیدانی شۆڕشگێڕان دەگرێت و لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانییەکان، پێشنیازی چارەسەریش دەخاتەڕوو.کە دەبیتە هۆی
گەشەکردن و پێشکەوتنی زیاتر. بە ڵام هێرشی دوژمنکارانە لە ژێر ناوی ڕەخنە ئامانجی
ڕووخاندن و لەکەدارکردنی کەسایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی بێ ئومێدی و تێکدانی یەکڕیزیی گەلە. کە زۆر جار گشتگیرە واتە هێرش دەکاتە سەر هەموو لایە ننەکان بە بێ جیاوازی هێرش دە کاتە سەر کەسە کان نەک کارە کانیان
و هیچ بەدیلێکی گۆنجاوی پێ نییە.کە بەم کارە خزمەت بە دوژمن دەکات و زەڕدو زیان
بە بزووتنەوەکە دەگەیەنێت.
لەم بارودۆخە هەستیارەدا کە هەول بۆ یەک ریزی لایە نەکان دەدەری و بی گومان ڕژێم ئاخوندی بۆ لە ناو بردنی ئەو ئەرکە پیرۆزە دەست بو هەموو پیلانیک دەبا کە واتە ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکی نەتەوەیی و دڵسۆزە کە هۆشیار بن بەرامبەر بەم دیاردەیە. پێویستە گوێ لە ڕەخنەی دڵسۆزانە بگیرێت و سوودی لێ وەربگیرێت بۆ چاکسازی. لە هەمان کاتدا، دەبێت بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی ڕووبەڕووی ئەو دەنگ و نووسینانە ببنەوە کە بە ئاشکرا یان بە نهێنی ئامانجیان تێکدانی ماڵی کورد و خزمەتکردنە بە دوژمنانە لەو حالتە دا تە نیا ڕیگا چارە یەکگرتووییە



