رۆژی هەینی ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ کۆچی خۆری رێورەسمی ١٠ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات لە بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات بەڕێوەچوو. رێورەسمەکە بە بەشداری ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و کادرو پێشمەرگەکان، ئەندامان و لایەنگرانی ئاشکرای سازمانی خەبات بەڕێوەچوو. لەرێورەسمەکەدا پەیامی کومیتە ناوەندی، کومیسیۆنی تەشکیلات و رێکخراوی لاوانی خەبات خوێندرایەوە. لەبەشێکی دیکەی مەڕاسمەکەدا چەند سرودو گۆرانی بۆ رۆژی پێشمەرگە لەلایەن هونەرمەند سەباح حاجی پێشکێشی ئامادەبووان کرا. لەبڕگەیەکی دیگەی بەرنامەکەدا ڕێز لەپێشمەرگەکان و بەشداربووان گیراو دیاریان پێ بەخشرا. لەبەشی کۆتایی رێورەسمەکە پەزیرایی لەبەشداربووان کراو دواتر رێورەسمەکە بە گۆرانی و هەڵپەرکێ کۆتایی پێهات.



