دووشه‌مه‌‌ 

19 خه‌زه‌ڵوه‌ر2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

مەڕاسمێکی شایستە بۆ رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات بەڕێوەچوو

مەڕاسمێکی شایستە بۆ رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات بەڕێوەچوو
کۆمیسوینی ڕاگەیاندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

مەڕاسمێکی شایستە بۆ رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات بەڕێوەچوو


ڕۆژی هەینی، ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ کۆچی خۆری بە بۆنەی یادی پیرۆزی ١٠ی خەزەڵوەر، ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، ڕێوڕەسمێکی شایستە و پڕ شکۆ لە بارەگای سەرەکی سازمانی خەبات بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی، کادر و پێشمەرگە دڵسۆزەکانی سازمان، خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ژمارەیەک لە ئەندامان و هەواداران و تەشکیلاتی ئاشکرای سازمانی خەبات  بەڕێوەچوو. سەرەتا لەلایەن لیژنەی ئامادەکاری بەخێرهاتنی میوانە بەڕێزەکان کراو دواتر دەقیقەیەک بێدەنگی و بە ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و بە تایبەت شەهیدانی سازمانی خەبات. لەم بەشەی بەرنامەکەدا ڕاگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لەلایەن ئەفسانە ڕحیمی ئەندامی کۆمیتە ناوندی پیشکەش کرا لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە درابوو کە کاتێک پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی مامۆستا سەید جەلال حوسێنی نەمر، لە هەژدەدۆڵان زەربەیەکی گەورەیان لە گاردی جاویدانی ڕژێمی ئاخوندی دا و تێکیان شکاند، کە بووە هۆی کاردانەوەی خومەینی و داوای ئاگربەستیکرد. کومیتە ناوەندی سازمانی خەبات پێداگری لەوەکردەوە کە بە بەردەوام بوون لە خەبات و شۆڕشی مافخوازانەو ڕوخانخوازانە بە هێزتر بکەن و تێکۆشەرانی دڵسۆز لە دەرەوەی وڵات, بەچالاکی و هەڵسووڕانی هەمەلایەن لە دژی دەسەڵاتی ئاخوندی و هەروەها بە یادی ۱۰ی خەزەڵوەرو قارەمانی و نەبەزی تێكۆشەران و خوێنی شەهیدان، وەك هەمیشە بەرز ڕابگرن و بە تێكۆشانی هەمە چەشنە، ئازادی و رزگاری لە ئێران و کوردستان جێگیر بکەن .


دواتر ڕاگەیەندراوی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلات، لەلایەن  ماردین زاهیدی ئەندامی کۆمیتە ناوندی پیشکەش کرا لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە درابوو کە لەم قۆناغە هەستیارەدا، ئێمە وەک تەشکیلاتی ناوخۆیی سازمانی خەبات، کە درێژەپێدەری ڕێبازی ڕەسەنی سازمانی خەبات و کوردایەتین، دڵنیاتان دەکەینەوە کە وەک هەمیشە، بە پتەوی و لەخۆبوردووییەوە، پاڵپشت و پشتوپەنای ڕۆڵە قارەمانەکانی گەلەکەمانین. هەرچۆن تا ئێستا بۆ بەدیهێنانی مافی ڕەواو زەوتکراوی گەلەکەمان، سڵمان لە هیچ مەترسی و هەڕەشەیەک نەکردووەتەوە و بە ورەیەکی پۆڵایینەوە بەرەنگاری ئەم دوژمنە خوێنڕێژ و دژە مرۆڤە بووینەتەوە. ئێمە بەڵێن دەدەین کە تا گەیشتن بە مافە ڕەواکانی کورد و ڕزگارکردنی کوردستان لە چنگی داگیرکەران، و تا ڕووخاندنی تەواویەتی ڕژێمی ئاخوندی، بەردەوام بین لە شۆڕش و خەبات. ئێمە وەک پێشمەرگەکانی ناوخۆی سازمانی خەبات، لەم ڕۆژە پڕ بایەخ و گرینگەدا سڵاوێکی گەرم و برایانە دەنێرین بۆ سەرجەم پێشمەرگە خۆنەویستەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و هەموو هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

هەروها پەیامی ڕێکخراوی لاوانی خەبات، بەبۆنەی ١٠ ی خەزەڵوەر لەلایەن ڕیناس فەلەکی ئەندامی دەستەی بەڕیوبەری ڕیکخراوی لاوان پیشکەش کرا، لە ڕاگەیندراوکەدا پیداگریی لەسەر ئەوەکرابو کە لە ئێستادا جێگەی خۆیەتی کە یەکدەنگی و یەکگرتنی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران کە لە هۆ سەرەکیەکانی دڵ گەرمی بۆ خەڵک و ئازادی و ڕزگاری لە وڵاتدایە نزیکبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت و دڵخۆشی و هۆمێد لە گیانی خەڵکدا زۆرتر بکات. چونکە ئەو هیواو هۆمێدە دەتوانێت گەیشتن بە ئازادی خێراتر بکات و رزگاری لە وڵاتدا مسۆگەر بکات. 


شایانی باسە کە لەلایان کومیسیۆنی پێشمەرگەو کومیسیۆنی تەشکیلاتی سازمانی خەبات پێشمەرگەکان و ئەندامانی سازمان دیاریان پێشکەش کرا.

جێگای ئاماژەیە چەند گرتە ڤیدیویک لە چالاکی تەشکیڵاتی  سازمانی خەبات لە ناوخۆی کوردستان بەبۆنەی بەبۆنەی ۱۰ی خەزەڵوەر، ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات پیشکەش کرا .

هەروها پەیامی پێشمەرگە دێرینەکانی سازمانی خەبات ،کەریم فەیزیان،ئاسۆ مەحمودی،عەبدوڵلا عەبداڵی،یەحیا ڕەسوڵی، مەحمود یوسفی، ئازاد حوسەین نژاد، پەیام و پێرۆزبایکی گەرم لە کادر و پێشمەرگە دڵسۆزەکانی سازمانی خەبات، خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، ئەندامان و هەواداران و هەموو گەلی کورد کرا. 

لەبەشی کۆتایی رێورەسمەکە پەزیرایی لەبەشداربووان کراو رێورەسمەکە بە گۆرانی لە لایەن هونەرمەند سەباح حاجی پێشکەش کراو بە شایی و هەڵپەرکێ مەڕاسمەکە کۆتایی پێهات.

1 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەڕاسمێکی شایستە بۆ رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات بەڕێوەچوو

مەڕاسمێکی شایستە بۆ رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات بەڕێوەچوو

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران