کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی سازمانی خەبات
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک ئیبراهیم حەسەنی باوکی شەهید ڕەسووڵ حەسەنی ـمان پێی گەیشت. کاک ئیبراهیم حەسەنی کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر و دۆستی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بوو،بە داخەوە پاش چەند ساڵ ململانێ لەگەڵ نەخۆشی درێژخایەن، کۆچی دوایی کرد. بەو هۆیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بە خانەوادەو کەسوکاری خوالێخۆشبوو ڕادەگەینین و هیوادارین دوامەنزڵی کاک ئیبراهیم بەهەشتی بەرین بێت.



