یه‌ک شه‌مه‌ 

23 سه‌رماوه‌ز2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سینەما دوایین کارتی دۆڕاوی ڕژیمی ئێران

سینەما دوایین کارتی دۆڕاوی ڕژیمی ئێران
خەبات میدیا

لەم دۆخە نائەخلاقییەی میدیای ڕژیم، یەکێک لە ئامانجە ستراتیژییەکانی  بریتی بووە لە تیرۆری کەسایەتی و شێواندنی سیمای هێزی پێشمەرگە و بزوتنەوە شۆڕشگێڕیەکان. ساڵانێکی زۆرە بە بەرنامە و لە ڕێگەی دروستکردنی فیلم و زنجیرە درامای چەواشەکارەوە، هەوڵ دەدەن مێژووی پڕ سەروەریی خەباتکاران وەک کردەوەی تێکدەرانە و تیرۆریستی وێنا بکەن و خۆشەویستی نێوان گەل وپێشمەرگەو پێشەنگە ئازادیخوازەکانیان بکەنە ئامانج. ئەوان دەیانەوێت بە شێواندنی ڕاستییەکان، جلوبەرگی پیرۆزی پێشمەرگە وەک هێمایەک بۆ ترس نیشان بدەن، لەکاتێکدا بۆ گەل هێمای ئازادییە. بەڵام ئەم هەوڵانە بۆ ڕەشکردنی پاکیی خەبات، نەک هەر نەبۆتە هۆی بڕواپێکردنی جەماوەر، بەڵکو زیاتر رویی دوژمنکارانەی میدیای حکومەتیی بەرامبەر بە مافە ڕەواکانی گەل دەرخستووە. ئەم میدیایە نەک هەر ناتوانێت ئەرکە زانستییەکانی جێبەجێ بکات، بەڵکو بەهۆی درۆ و چەواشەکارییەکانی دژی هێزە دڵسۆزەکانی گەل، بۆتە هۆی نامۆبوونی هاوڵاتی لە میدیای فەرمی، چونکە میدیایەک ڕاستگۆ نەبێت، هەرگیز ناتوانێت ببێتە پەناگەیەک بۆ هۆشیاری و ئارامیی جەماوەر.لەم وتارەدا دەمهەوێ باسی زنجیرە درامایەک بکەم کە بە تازەگی بۆخۆم دیتوومەوە لێوانلێوە لە درۆو چەواشەکاری. 

زنجیرە درامای "ناریا"، نموونەیەکی زەقە بۆ شێواندنی مێژوو. لێرەدا بە وردی و بە بەڵگەوە باس لەو چەواشەکارییانەی ئەو زنجیرە تلیویزۆنییە دەکەم:
یەکەم: تەکنیکی "ئەڵتەرناتیڤی شەیتانی" Demonization لە دیمەنەکاندا
لە سیناریۆی ئەم زنجیرانەدا، جۆرێک لە "دووانە" Dichotomy دروست دەکرێت:
لە فیلمەکەدا: کارەکتەری پێشمەرگە یان سەرکردەی ڕێکخراو و حیزبە کوردییەکان بەردەوام بە ڕوخسارێکی گرژ، جلوبەرگی ناڕێک، لە شوێنی تاریک و ئەشکەوتەکاندا نیشان دەدرێن، کە خەریکی پیلانن دژی "خەڵکی سڤیل" یان "پێشکەوتنی زانستی"و زمانی گفتوگۆیان توند و هەڕەشەئامێزە. 

پڕوپاگەندەی ئەم درامایە و دراماکانی دیکە تەواو پێچەوانەی بەڵگەنامە مێژووییەکانە. لە ساڵانی ١٣٥٨-١٣٥٩ی هەتاوی بەدواوە، سازمان و حیزبە کوردییەکان خاوەنی بەهێزترین ڕێکخستنی سیاسی و تەشکیلاتی مەدەنین. لە سەرەتادا بە دامەزراندنی ناوەندی بەڕێوەبەریی جیاجیا (وەک شوورای شارەکان) چالاک بوون. هێزە سیاسییەکان و پێشمەرگە لەناو دڵی شارەکاندا بوون؛ خەڵکی بانە، سنە، مەریوان، مەهاباد و بۆکان... خۆیان خواردن و جلوبەرگیان بۆ دابین دەکردن. ئەگەر پێشمەرگە ئەو دێوەزمەیە بوایە کە فیلمەکان و زنجیرە تلیویزۆنییەکانی رژیم نیشانی دەدەن، چۆن دەیتوانی بەرگەی هێرشی سوپایەک بگرێت کە خاوەنی فڕۆکە و تانک بوو، ئەویش بۆ ماوەی چەندین ساڵ؟ئاشکرای هێزی پێشمەرگە خۆشەویستی جەماوەری کوردستانن.
لە زنجیرەکەدا یەکێک لە دیمەنە دووبارەبووەکانی "ناریا"، نیشاندانی زیندانەکانی حیزبە کوردییەکانە کە تێیدا کەسانی بێتاوان یان لایەنگرانی رژیمی ئێران شکەنجە دەدرێن. هەوڵ دەدەن وا نیشان بدەن توڕەیی خەسڵەتی پێشمەرگە شۆڕشگێڕەکانی کوردە. مێژوو بە بەڵگە و ڕوونی تۆماری کردووە کە کێ خاوەنی زیندان و سێدارە بووە. فەرمانی "جیهاد"ی خومەینی لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ی کۆچی هەتاوی دژی کوردستان، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە کە رژیم داگیرکەر و جینایەتکار بووە نەک مودافیع (بەرگریکار).
دادگاییە مەیدانییەکانی سادق خەڵخاڵی لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا لە سنە، سەقز و مەریوان و ئیعدامی دەیان گەنجی کورد (وێنە بەناوبانگەکانی جەهانگیر ڕەزمی کە خەڵاتی پوڵیتزەری وەرگرت، بەڵگەی زیندووی دڕندەیی رژیمن). درامای ناریا ئەم ڕاستییە دەشێوێنێت و وا نیشان دەدات کوشتار لەلایەن تێکۆشەرانی کوردەوە کراوە.
سێیەم: شێواندنی ململانێی زانست و دواکەوتووییلە "ناریا"دا، فۆکەس دەکرێتە سەر کچێکی بلیمەت یان نوخبەیەک کە دەیەوێت خزمەت بە وڵات بکات، بەڵام ڕێکخراو و حیزبە کوردییەکان دەبنە ڕێگر. پەیامەکە ئەوەیە: رژیمی دیکتاتۆریی ئێران خۆی بە نوێنەری زانست و پێشکەوتن دەناسێنێت و کوردەکان وەک نوێنەری دواکەوتوویی و ئاژاوە. ئەمە گەورەترین درۆی زنجیرەکەیە. بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ئێران بزووتنەوەیەکی مۆدێرن و سێکۆلار بوو کە داوای مافی یەکسانیی ژن و پیاو و دیموکراسی دەکرد. لە بەرامبەردا، ئەو رژیمەی کە هێرشی کردە سەر گەلی کورد، جگە لەوەی "حیجاب" و یاسا توندەکان بە زۆر دەسەپێنێت، هێزی داگیرکەری رژیمی ئاخوندییە. 
دراماکە دەیەوێت مێژووی سەپاندنی ئایدۆلۆژیا بگۆڕێت بە پاراستنی دەستکەوتی زانستی.
چوارەم: شێواندنی پەیوەندیی خەڵک و پێشمەرگە
لە دراماکەدا خەڵکی گوند و شارەکان وەک بارمتەی دەستی پێشمەرگە نیشان دەدرێن کە چاوەڕێی ڕزگارکردنن لەلایەن پاسدارە چەقۆکێشەکانەوە، بەڵام واقیعی مێژوو بە جۆرێکی دیکە بووە. ڕووداوی کۆچی خەڵکی مەریوان لە ساڵی ١٣٥٨ گەورەترین بەڵگەیە بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم سیناریۆیە. کاتێک خەڵکی مەریوان بۆ ئەوەی شەڕ ڕوونەدات و بۆ ناڕەزایەتی دژی هاتنی سپای پاسداران، بە کۆمەڵ شارەکەیان چۆڵ کرد و چوونە دەرەوەی شار. ئەمە نیشانەی ئەوە بوو خەڵک و پێشمەرگە یەک گیان بوون دژی داگیرکەر. فیلمەکانی رژیم هەرگیز ناوێرن ئەم دیمەنە نیشان بدەن، چونکە هەموو چیرۆکەکەیان بەدرۆ دەخاتەوە.
زنجیرەی "ناریا" پڕۆسەیەکە بۆ کوشتنی کارەکتەری سیاسیی کورد. ئەوان دەیانەوێت بە نەوەی نوێ بڵێن: پێشمەرگەکان قارەمان نەبوون،. ئەم زنجیرەیە بەڵگەیەکی زیندووە لەسەر ئەوەی کە رژیم نەیتوانیوە بەو بودجە زەبەلاحەی تەرخانی دەکات بۆ دروستکردنی ئەم جۆرە فیلمانە، هێشتا نەیتوانیوە لەدوای زیاتر لە چوار دەیە، خۆشەویستیی پێشمەرگە لە دڵی خەڵک بسڕێتەوە و ناوی پێشمەرگە ترسی بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران هەیە. ئەگەر ئەوان توانیبایان بە زەبری ئاگر و ئاسن خۆشەویستیی پێشمەرگە لە دڵی خەڵک دەربهێنن، پێویستیان بەم شانۆگەرییە درۆینانە نەدەبوو. سینەما دەتوانێت دیمەن دروست بکات، بەڵام ناتوانێت حەقیقەت بگۆڕێت. جیاوازیی نێوان "پێشمەرگە" و "پاسدار" ئەوەیە: یەکەمیان لە دڵی خەڵکدا دەژی و مێژووەکەی بە خوێن نووسراوەتەوە، دووەمیان پێویستی بە ملیۆنان دۆلار و سەدان زنجیرەی تلیویزۆنی هەیە تا بتوانێت ناشیرینییەکانی خۆی بە ماسکی هونەر بشارێتەوە. وەک چۆن "جۆزێف گۆبڵز" (وەزیری پڕوپاگەندەی هیتلەر) دەیوت: "درۆی گەورە بکە و بەردەوام بە لە درۆکردن، خەڵک بڕوای پێ دەکەن"، ئەمڕۆش دەرهێنەرانی سەر بە ناوەندە ئیتلاعاتیەکانی ڕژیم هەمان ڕێچکە دەگرنە بەر، بەڵام مێژووی خوێناوی کوردستان گەورەترە لەوەی بە کامێرا و زنجیرەی تلیویزۆنی بشاردرێتەوە.

1 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سینەما دوایین کارتی دۆڕاوی ڕژیمی ئێران

سینەما دوایین کارتی دۆڕاوی ڕژیمی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران