بەڕێز دوکتور بەرهەم ساڵح
هەواڵی دەستنیشانکردنی بەڕێزتان وەکوو سەرۆکی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، جێگەی خۆشحاڵیە. وەرگرتنی ئەم پۆستە نێودەوڵەتییە گرنگە، سەلمێنەری لێهاتوویی و پێگەی بەڕێزتانە لە ئاستی جیهانیدا. سازمانی خەبات، ئەم سەرکەوتنە بە دەرفەتێکی زێڕین دەزانێت بۆ خزمەتکردن بە کارە مرۆییەکان و پەنابەران و دڵنیاین کە بوونی ئێوە لەو پێگە هەستیارەدا، دەبێتە پشتیوانێکی بەهێز بۆ مافە ڕەواکانی پەنابەران و لێقەوماوان، بەتایبەتی پەنابەرانی نەتەوەی کورد کە ساڵانێکە قوربانیی سیاسەتی سەرکوتن. دڵنیاین کە وەک هەمیشە بە دڵسۆزی و لێبڕانەوە ئەم ئەرکە بەڕێوە دەبن. وێڕای پیرۆزبایی دووبارە، هیوادارین ئەم ئەرکە گەورەیە ببێتە هەوێنی سەرکەوتنی زیاتر بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردو زیاتر بەرز ڕاگرتنی خەباتی ڕزگاریخوازانەی لە ناوەندە جیهانییەکاندا.
کومیتەی ناوەندیی
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران



